پێش 2 هەفتە 419 جار خوێنراوەتەوە

بایرن میونخ مووچەی ئۆڵیسێ هاوشێوەی کەین و موسیالا لێدەکات

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

یانەی بایرن میونخ هەنگاوێکی خێرا و مێژوویی ناوە تاوەکو گرێبەستی مایکڵ ئۆڵیسێ بە گرێبەستێکی درێژخایەن نوێ بکاتەوە.

 بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی بەناوبانگی "بیڵد"ی ئەڵمانی، کارگێڕیی یانە باڤارییەکە دەیەوێت بۆندەکەی ئۆڵیسێ تاوەکو هاوینی ساڵی ٢٠٣٢ درێژ بکاتەوە، و هاوکات مووچەی ساڵانەکەی بەرز بکاتەوە بۆ ٢٥ ملیۆن یۆرۆ، بەمەش دەچێتە ڕیزی هاری کین و جەمال موسیالا وەک خاوەنی بەرزترین مووچە لە تەواوی پێکهاتەی یانەکەدا.

بەپێی هەمان سەرچاوەکە، لە کاتێکدا کە بایرن بە هەموو شێوەیەک دەیەوێت داهاتووی ئەم یاریزانە مسۆگەر بکات، بەڕێوەبەری کارەکانی ئۆڵیسێ داوای جێگیرکردنی بڕگەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەست دەکات کە بڕەکەی لە ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ زیاتر بێت.

ئامارە سەرنجڕاکێشەکانی ئۆڵیسێ سەلمێنەری گرنگیی پێگەی ئەون لە ئالیانز ئارینا، بەو پێیەی تاوەکو ئێستا لە ١١٤ یاریدا بە درێسی بایرنەوە توانیویەتی ٥٠ گۆڵ و ٥٨ ئەسیست تۆمار بکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    مۆرینیۆ بە توندی مباپێ سەرزەنشت دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    ئارتێتا پەنا بۆ فڕۆکەوانە جەنگییەکان دەبات

  • پێش 1 هەفتە

    کریستیانۆ بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ پۆرتوگال داوە

  • پێش 1 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە مۆرینیۆ و هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید دەگات

  • پێش 1 هەفتە

    کۆنتی ئامانجی داهاتووی ئاشکرا دەکات

سەرەتا