9 کاتژمێر پێش ئێستا 165 جار خوێنراوەتەوە

ماوەی دوورکەوتنەوەی چاڤی ئیسپارت ئاشکرا دەبێت

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

ماوەی دوورکەوتنەوەی چاڤی ئیسپارتی بەرگریکاری یانەی بەرشەلۆنە ئاشکرا دەبێت.

 یانەی بەرشەلۆنە ڕووبەڕووی زەبرێکی گەورەی نوێ بووەوە دوای ئەوەی دڵنیابوونەوە لە پێکانی چاڤی ئێسپارت لە پاژنەی پێی راستیدا.

پاش ئەوەی پشکنینی پزیشکی بۆ یاریزانەکە ئەنجامدرا، یانە کەتەلۆنییەکە ڕایگەیاند کە پشکنینەکان سەلماندوویانە ئێسپارت تووشی پێکان بووە لەو جومگەیەی کە ئیسقانەکانی پاژنەی پێ پێکەوە دەبەستێت، کە ئەوەش لە ئەنجامی بەرکەوتنی بە یەکێک لە یاریزانانی یانەی ڕکابەر لە کاتی یاریی کلاسیکۆدا هاتووە.

هەرچەندە پزیشکانی بلاوگرانا ماوەی دوورکەوتنەوەی بەرگریکارەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام ڕۆژنامەکان ئەوە دەخەنە ڕوو، پێشبینی دەکرێت یاریزانەکە بۆ ماوەی نزیکەی حەوت هەفتە لە یاریگاکان دوورکەوێتەوە، ئەمەش بە کێشەیەکی گەورە بۆ یانەی بەرشەلۆنە هەژمار دەکرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ماوەی دوورکەوتنەوەی چاڤی ئیسپارت ئاشکرا دەبێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بریکارەکەی ڤینیسیۆس ڕاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئارسیناڵ ئاشکرا کرد

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    لیستی دەوڵەمەندترین یاریزانانی جیهان بۆ ساڵی 2026 ئاشکرا دەبێت

  • پێش 1 هەفتە

    مێسی پەردە لەسەر گەورەترین پەشیمانیی ژیانی لادەدات

  • پێش 2 هەفتە

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • پێش 2 هەفتە

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • پێش 2 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

  • پێش 3 هەفتە

    مۆرینیۆ بە توندی مباپێ سەرزەنشت دەکات

سەرەتا