1 کاتژمێر پێش ئێستا
113 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: چەندین كۆمەڵگەمان لەژێر زەوی بۆ بەرهەمهێنانی چەك پەرە پێ داوە
پەیام
وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران بڵاوی كردەوە: بەرهەمهێنانی
مووشەك و درۆن بەردەوامە و پێویستە لەسەر جیهان دان بە تواناكانیاندا بنێت.
حسێن موحیبی، وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند،
لەپێناو بەردەوامی بەرهەمهێنان لە كاتی جەنگ و لەژێر بۆردوماندا، چەندین كۆمەڵگەیان
لەژێر زەوی بۆ بەرهەمهێنانی چەك پەرە پێ داوە.
حسێن موحیبی ڕایشیگەیاند: ئێران خۆی بەرانبەر ئەو
هێرشە دوژمنكارییەی ڕووبەڕووی بووەتەوە ڕاگرتووە و مووشەكەكانیشمان توانیویانە هەموو
سیستمە بەرگرییە ئاسمانیەكان ببڕێت لەو ناوچانەی بەئامانج گیراون.
وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران وتیشی: ئامادەین
بۆ هەر گۆڕانكارییەكی ستراتیژی بەپەلە، ئەگەر دەسەڵات بڕیار بدات بە پێداچوونەوەی
عەقیدەی ئەتۆمی ئەوا ئامادەین، ئەگەر دوژمن كردەوەی دوژمنكاری نوێش ئەنجام بدات زەوی
لەژێر پێی دوژمن دەهێننە لەرزە.
وتەبێژی سوپای پاسداران ڕایشیگەیاند: هێزی
ئاسمانی زیاتر لە 260 فڕۆكەی جەنگی دوژمنی لە فڕۆكەی جەنگی و بێفرۆكەوانی پێشكەوتوو
و درۆن خستووەتە خوارەوە و توانیویشیەتی لە دوو هەفتەی ڕابردوودا دەست بەسەر حەوت
درۆن بە ساغیدا بگرن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە