2 کاتژمێر پێش ئێستا
159 جار خوێنراوەتەوە
سەرۆكوەزیرانی قەتەر: توانیمان ڕێگری بكەین لەوەی دۆخەكە لە كۆنتڕۆڵ دەربچێت
پەیام
سەرۆكوەزیرانی قەتەر جەختی لە بەردەوامیی هەوڵەكانی
نێوەندگیری بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتن لەنێوان ئەمریكا و ئێران كردەوە و وتی "لەماوەی
ڕابردوودا توانیمان ڕێگری بكەین لەوەی دۆخەكە لە كۆنتڕۆڵ دەربچێت".
ئەمڕۆ شەممە، محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئالسانی،
سەرۆكوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند: هەوڵەكانی نێوەندگیری بۆ گەیشتن بە
ڕێككەوتنێك كە كۆتایی بە ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە بهێنێت، بەردەوامن.
لە وتەیەكیدا لە بەردەم یەكێتیی ئۆكسفۆرد كە كۆمەڵەیەكی
سەربەخۆیی مێزگردە لە بەریتانیا، سەرۆكوەزیرانی قەتەر ڕایشیگەیاند: تائێستاش ئەمریكا
بۆ گرتنەبەری هەنگاو بە ئاڕاستەی دۆزینەوەی چارەسەر بەردەوامە.
ئەو وتیشی: ڕەنگە ئەنجامی هەڵبژاردنەكانیش لە
داهاتوودا كاریگەری لەسەر سیاسەتەكانی ئیدارەی ئەمریكا هەبێت.
محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئالسانی ڕوونیشی كردەوە
كە وڵاتەكەی لە دوو هەفتەی ڕابردوودا لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی ئەمریكا كاری كردووە،
ئەو
ئاماژەی بەوەشكرد: نیازی ڕاستگۆییانەیان هەیە بۆ
دۆزینەوەی ڕێگەیەك بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دۆخەكە و كەمكردنەوەی ئاڵۆزییەكە.
ئەوەشی خستەڕوو: لە ڕاستیدا بەهۆی
لایەنی ئەمریكی و هەندێك دەنگی ژیرانەی لایەنی ئێرانیشەوە توانیمان ڕێگری بكەین لەوەی
لە ماوەی ڕابردوودا دۆخەكە لە كۆنتڕۆڵ دەربچێت.
ئەم لێدوانەی بەرپرسە باڵاكەی قەتەر دوای ئەوە
دێت كە دوێنێ هەینی، ئاژانسی بلومبێرگ ئاشكرای كرد كە ئەمریكا و ئێران لە ڕێككەوتنێك
بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕ نزیك بوونەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە