2 کاتژمێر پێش ئێستا
184 جار خوێنراوەتەوە
شاندێكی ههرێم له بهغدایه
شاندی باڵای دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا، بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانی فیدراڵ دەربارەی شایستە داراییەکان و مافی مووچەخۆران لە پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٧.
بەپێی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، ئەمڕۆ یەکشەممە، ٨ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، شاندی باڵای دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی درێژەدان بە گفتوگۆکان لەبارەی پشکی هەرێم و شایستە داراییەکان لە ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٧، گەیشتووەتە شاری بەغدا.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، بڕیارە شاندەکە زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵدا ئەنجام بدات، بۆ ئەوەی سەرنج و تێبینییەکانی هەولێر لەسەر بڕگەکانی ڕەشنووسی پرۆژەکە بخاتەڕوو. ئامانجی سەرەکیی ئەم سەردانەش جێگیرکردنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و مسۆگەرکردنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە لە یاسای بودجەدا.
شایەنی باسە، شاندەکەی هەرێمی کوردستان تەنیا لە ئەندامانی پارتی دیموکراتی کوردستان پێکدێن و هیچ ئەندامێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە شاندەکە نییە و ئەو حزبە بایکۆتی کردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە