25 خولەک پێش ئێستا 39 جار خوێنراوەتەوە

لەئێستادا 589 ملیۆن كەس لە جیهاندا نەخۆشیی شەكرەیان هەیە

پەیام

نوێترین ئاماری یەكێتیی نێودەوڵەتیی نەخۆشیی شەكرە دەریدەخات كە لە سەرتاسەری جیهاندا 589 ملیۆن كەس، واتە لە هەر نۆ كەسی پێگەیشتوو، كەسێكیان هەڵگری ئەم نەخۆشییەیە، لە هەر نۆ چركەیەكیشدا كەسێك بەهۆی نەخۆشی شەكرە و لێكەوتەكانیەوە گیان لەدەست دەدات.

یەكێتییە نێودەوڵەتییەكە پێشبینییش دەكات ئامارەكە لە ساڵی 2050، واتە لە چارەكە سەدەیەكی دیكەدا، بۆ 853 ملیۆن تووشبوو بەرز ببێتەوە.

ئامارەكە دەریشیدەخات "ئەوەی جێی مەترسییە ئەوەیە 252 ملیۆن لە تووشبووانی شەكرە، واتە 40%یان لەگەڵ نەخۆشییەكەدا دەژین بێ ئەوەی پێی بزانن! بۆیە بەردەوام لەبەردەم ئەگەری تووشبوون بە لێكەوتە كتوپڕ و ڕاستەوخۆكانی نەخۆشییەكەدان".

ئامارە نێودەوڵەتییەكان ئاماژە بەوەش دەدەن كە ساڵانە سێ ملیۆن و 400 هەزار كەس، واتە لە هەر نۆ چركەیەكدا كەسێك بەهۆی نەخۆشی شەكرە و لێكەوتەكانیەوە گیان لەدەست دەدات.

لە ڕووی تێچووی چارەسەریشەوە، دەركەوتووە ساڵانە یەك ترلیۆن دۆلاری ئەمریكی لە نەخۆشیی شەكرە و لێكەوتەكانی خەرج دەكرێت، ئەمەش واتە 12%ی خەرجیی جیهانیی كەرتی تەندروستی، ئەم ڕێژەیەش لە ماوەی 17 ساڵی ڕابردوودا 338% زیادی كردووە!

شەكرە نەخۆشییەكی درێژخایەنی هەناوییە، لە ئاكامی نەتوانینی بەرهەمهێنانی ئەنسۆلینی پێویست لەلایەن پەنكریاسەوە، یاخود ئەوەی جەستە نەتوانێت ئەو ئەنسۆلیەی بەرهەمی هێناوە، بەكار بهێنێت، دروست دەبێت. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 25 خولەک پێش ئێستا

    لەئێستادا 589 ملیۆن كەس لە جیهاندا نەخۆشیی شەكرەیان هەیە

  • 12/09/2026

    دوو ملیار كەس لە جیهاندا لە ئاوی خواردنەوەی خاوێن بێبەشن

  • 09/08/2026

    جو بایدن بە دەست شێرپەنجەوە دەناڵێنێت و بۆ ئێسكەكانی تەشەنەی سەندووە

  • 07/08/2026

    ژمارەی تووشبووانی ئیبۆلا لە كۆنگۆ چوار هەزار كەسى تێپەڕاند

  • 20/06/2026

    "مێشوولە لەڕێگەی بۆنی جەستە و هەناسەوە قوربانییەكانی هەڵدەبژێرێت"

  • 23/05/2026

    بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی ئیبۆلا لە كۆنگۆ گەیشتووەتە ئاستێكی مەترسیدار

  • 10/05/2026

    تەندروستی جیهانی: ڤایرۆسی هانتا مەترسى کەمى هەیە و هاوشێوەى كۆرۆنا نییە

  • 09/05/2026

    ئیسپانیا گەشتیارانی كەشتییەكی تووشبوو بە ڤایرۆسی هانتا كەرەنتینە دەكات

سەرەتا