22 خولەک پێش ئێستا 33 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆكی فەڕەنسا پاڵپشتی بۆ بەرنامە چاكسازییەكەی حكوومەتی عێراق دەربڕی

پەیام
بەپێی ڕاگەیەنراوێكی نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق، سەرۆككۆماری فەڕەنساش پاڵپشتی لە هەوڵەكانی حكوومەتی عێراق و بەرنامە چاكسازییەكەی كردووە.

لە پەیوەندییەكی تەلەفونیدا لەگەڵ ئیمانوێڵ ماكڕۆن سەرۆككۆماری فەڕەنسا، عەلی زەیدی سەرۆكوەزیرانی عێراق جەختی لە بەردەوامیی جێبەجێكردنی بەرنامەی چاكسازی و بنەبڕكردنی گەندەڵی و ڕێگریی لە قاچاخچێتیی كردەوە.

لەوبارەوە و لە ڕاگەیەنراوێكی نووسینگەكەی سەرۆكوەزیرانی عێراقدا هاتووە: لە پەیوەندییەكی تەلەفونییدا، زەیدی و ماكرۆن پێشهاتەكانی ناوچەكە و كاریگەرییەكانی لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی و نێودەوڵەتی تاوتوێ كرد.

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە، كە سەرۆكوەزیرانی عێراق بە سەرۆككۆماری فەڕەنسای ڕاگەیاندووە حكوومەتەكەی لە جێبەجێكردنی بەرنامەی چاكسازی لەپێشیشیانەوە بنەبڕكردنی گەندەڵی، قەدەغەكردنی قاچاخچێتی و بوونی چەك لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەت، هەروەها چاكسازیی ئابووریی بە ئامانجی بەهێزكردنی سەقامگیری دارایی و ئابووری و ڕەخساندنی ژینگەیەكی سەرنجڕاكێش بۆ وەبەرهێنان بەردەوام دەبێت.

هەر لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە كە سەرۆكی فەڕەنسا پاڵپشتی وڵاتەكەی بۆ هەوڵەكانی حكوومەتی عێراق و بەرنامە چاكسازییەكەی ڕاگەیاندووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 22 خولەک پێش ئێستا

    سەرۆكی فەڕەنسا پاڵپشتی بۆ بەرنامە چاكسازییەكەی حكوومەتی عێراق دەربڕی

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    نزیكەی 300 هەزار كەنەدی داوای دەركردنی باڵیۆزی ئەمریكا لە ئۆتاوا دەكەن

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەو ڕووداوە تێكدەرانەی دەدرێنە پاڵ ڕووسیا لە ئەورووپا 16% زیادیان كردووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    زێلێنسكی: پوتین بكوژە و ناكرێت بە هاوڕێی ترەمپ دابنرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    زریانێكی بەهێز لە ئەمریكا كارەبای لەسەر 836 هەزار كەس بڕی

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: هەوڵ دەدەین دەرفەت بە ئێران بدەین ژیرانە ڕەفتار بكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سەركردەكانی یەكێتیی ئەوروپا لەسەر بودجەو هاوكاریی ئۆكرانیا ڕێكنەكەوتن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    جارید كوشنه‌ر: پێویسته‌ ئیسرائیل ده‌ستبه‌رداری عه‌قڵییه‌تی جه‌نگ بێت

سەرەتا