30/05/2025 376 جار خوێنراوەتەوە

عێراق: هۆكاری نەناردنی مووچە پابەندنەبوونی هەرێمە بە بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی

پەیام 

وەزارەتی دارایی عێراق وەڵامی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم دەداتەوە و بە ڕادەستنەكردنی داهات و جێبەجێنەكردنی تەوتین و پابەندنەبوون بە بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی تاوانباری دەكات.

وەزارەتی داراییی فیدڕاڵی لە نوسراوێكدا ڕایگەیاند هۆكاری سەرەكی وەستانی مووچەی مانگی ئایار پابەندنەبوونی حكومەتی هەرێمە بە بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی.

بەپێی نووسراوەكەی دارایی عێراق حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم پێشێلكاریی یاسای كردووە و حكومەتی هەرێم بەپێی یاسای بودجەی 2023-2025 و بڕیاری دادگای فیدڕاڵی پێویست بوو داهاتی نەوتی و نانەوتی بگەڕێنێتەوە بۆ خەزێنەی فیدراڵی، بەڵام نەیكردووە.

هەروەك هاتووە لیژنەی باڵای وردبینی فیدڕاڵی و هەرێم ڕاپۆرتی هاوبەشیان بڵاوكردووە دەیسەلمێنێت داهاتی زۆر ڕادەست نەكراوە نەكراوە و ئەو داهاتانەی هەرێم ڕادەستی نەكردووە لە پشكی دیاریكراوی لە بودجەدا زیاترە، واتە زیاتر لەوەی وەریگرتووە.

وەزارەتی دارایی عێراق دەشڵێت تا ئێستا بەپێی ڕێكەوتن كێڵگەكان ڕادەستی كۆمپانیای سۆمۆ نەكراون و سیستەمی تەوتینی مووچەش جێبەجێ نەكراوە.

وەزارەتەكە ئەوەی ئاشكرا كردووە زیانی خەزێنەی گشتی بەهۆی ئەم پێشێلكارییانەوە ترلیۆنان دینار بووە و حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم بەرپرسیارێتی ئەم دۆخە هەڵدەگرێت و پێویستە "ڕێكارە یاساییەكان" بەكاربهێنرێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: ھیچ ھێزێکی بێ مۆڵەت لە بیابانەکانی وڵاتەکەمان بوونی نییە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    پەرلەمانى عێراق: سبەی، یان دووسبەی دەنگ بە كابینەی نوێی حكوومەت دەدرێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    دژ بە كەمكردنەوەی نرخی گەنم، سبەى لە بەغداد جووتیاران خۆپیشاندان دەکەن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    پەرلەمانی عێراق: تەنیا 29 پەرلەمانتار بەشداری حەجی ئەمساڵ دەكەن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئاسایشی عێراق: چەندین سەركردە و ئەندامی باڵای بەعس دەستگیر كران

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    دەستەی دەستپاكی هەشت فەرمانبەری حكومیی لە نەجەف دەستگیر دەكات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    سەدر داوادەکات پێكهاتەیەكی نوێ بۆ گرووپە چەكدارییەكان پێك بهێنرێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی نەوتى عێراق تۆمەتەكانی دژ بە بریكاری وەزارەتەكە بە توندی ڕەت كردەوە

سەرەتا