31/05/2025 505 جار خوێنراوەتەوە

ئانچلۆتی هەڕەشەی بردنەوەی مۆندیال دەکات و مژدەش بە هاندەرانی ڕیاڵ دەدات

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

کارلۆ ئانچلۆتی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل ئاماژەی بەوەکرد، ڕووبەڕووی ئاڵنگاری بردنەوەی مۆندیالی شەشەم بۆ سیلیساو دەبێتەوە.

 لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ماڕکا، کارلیتۆ وتی: ئەنجامەکانی ڕیاڵ بەو شێوەیە نەبوون کە من چاوەڕێم دەکرد، بۆیە کاتێکی گونجاو بوو بۆ ماڵئاوایی، دوای کرانە دەرەوەمان بەرانبەر ئارسیناڵ بڕیاری ڕۆیشتنم دا، دواتر لەگەڵ هەمووان هاوڕا بووین کە باشترە مەدرید بە دوای جێگرەوەی مندا بگەڕێت و منیش چاوم لە وەرگرتنی هەڵبژاردەی بەڕازیل بوو، پێموایە چابی ئالۆنسۆ ڕاهێنەرێکی تەواو بێ کەمو کوڕییە بۆ شوێنەکەم و پێویستی بە ئامۆژگاری من نییە.

لە وەڵامی پرسیارێکدا بۆچی بەڕازیلت هەڵبژاردە، ئانچلۆتی ئاشکرای کرد، ئەوە ئاسانە، چونکە باشترین هەڵبژاردەی جیهانە، خۆی ئەو قسەیە ناکات، بەڵکو ئەو پێنج ئەستێرەی لەسەر درێسەکەیانە ئەوە ڕوون دەکاتەوە، ئێستاش ڕووبەڕووی ئاڵنگاری بردنەوەی شەشەم نازناوی مۆندیال دەبێتەوە.

ڕاهێنەرە نوێیەکەی سامبا وتیشی: هەمیشە سەرسام بووم بە تۆپی پێی بەڕازیل، چونکە خاوەنی ڕۆناڵدۆی دیاردە و کافۆ و کاکا و یاریزانانی ئێستای مەدریدن.

کارلۆ باسی لەوەش کرد، ڕیاڵ مەدرید هەمیشە لە پێشینەی کارەکانی بووە و لە داهاتووش هەروا دەبێت هەر کاتێک پێویستیان پێی بووەوە ئەوا ئامادەیە دووبارە ڕاهێنەرایەتی مەدرید وەربگرێتەوە و لە هیچ شتێک پەشیمان نییە و باشترین شوێنی ڕاهێنەرایەتی بووە و هیچ شوێنێکی دیکە بەراورد ناکرێت بە مەدرید.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    دیشامپ لە بارەی یارییەکەی عێراقەوە هۆشداری تووند بە یاریزانەکانی دەدات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    جولیان ئالڤارێز بڕیاریی کۆتایی خۆیداوە

  • پێش 2 هەفتە

    کریستیانۆ بۆ مۆندیال هەڕەشە دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    وادەی ناساندنی مۆرینیۆ و پلانی هاوینەی ئاشکرا دەبێت

  • پێش 2 هەفتە

    هەشت برا کە لە مێژووی جامی جیهانیدا تۆڕی گۆڵیان هەژاندووە

  • پێش 3 هەفتە

    بەرشەلۆنە گرێبەستکردنی لەگەڵ هێرشبەرێکی گەورە ڕەت کردووەتەوە

  • پێش 3 هەفتە

    بەرشەلۆنە جێگرەوەی هانسی فلیکی دەستنیشان کردووە

  • پێش 3 هەفتە

    گابرێل سوپاسی هاندەرانی ئارسیناڵ و هاوتیمەکانی دەکات

سەرەتا