04/06/2025 370 جار خوێنراوەتەوە

بەرشەلۆنە مەترسی سزادانی لە لایەن یوفاوە لەسەرە

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

یانەی بەرشەلۆنە مەترسی سزادانی لە لایەن یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپاوە لەسەر و ڕەنگە لە وەرزی نوێدا خاڵی لێ کەم بکرێتەوە.

 ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە، بەرشەلۆنە ڕووبەڕووی سزای تووندی یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا دەبێتەوە، دوای ئەوەی بۆ دووەم وەرزی لەسەریەک یاساکانی یوفای پێشێلکردووە و زانیاری هەڵەی لە بارەی دارای یانەکەوە داوە.

سەرچاوەکە ئاشکراشی کردووە، وەرزی ڕابردوو بلاوگرانا بە بڕی تەنیا 500 هەزار یۆرۆ سزادرا، بەڵام یوفا بیر لەوە دەکاتەوە بەر لەدەستپێکردنی وەرزی نوێ ژمارەیەک خاڵ لە بەرشەلۆنە کەم بکاتەوە پێش ئەوەی لە چامپیۆنسلیگ یارییەکان ئەنجام بدات، ئەگەر بێتوو پێشێلکارییەکەی بەسەردا ساخ بێتەوە.

جگە لەوەش یوفا ڕەنگە ژمارەی یاریزانانی بەرشەلۆنە لە چامپیۆنسلیگ کەم بکاتەوە و هاوشێوەی یانەکانی دیکە نەتوانن ئەو ڕێژەی دیاریکراوە تۆمار بکەن.

تایمز ڕاشیگەیاندووە، تەنیا بەرشەلۆنە مەترسی لەسەر نییە، بەڵکو یانەکانی چێڵسی و ئەستۆن ڤێلاش پێشێلکاری دارایی هاوشێوەیان ئەنجامداوە، بەڵام ئەمە یەکەمجارە بۆ ئەوان، بۆیە سزاکانی سەر ئەوان تەنیا دارایی دەبێت، هیچ کاریگەرییەکی لەسەر بەشداریکردنی یاریزانان و لێبڕینی خاڵ نابێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاربیلوا و بێلینگهام بە تووندی هەڕەشە لە بایرن میونخ دەکەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکی ناپۆلی دیدگایەکی نوێ بۆ یاساکانی تۆپی پێ دەخاتەڕوو

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هاندەرێکی ئارسیناڵ سکاڵا دژی یانەکە تۆمار دەکات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بایرن میونخ پێکانی یاریزانێکی لاوی ڕاگەیاند

  • پێش 1 هەفتە

    فلیک: تەنیا بیر لە سەرکەوتن دەکەینەوە

  • پێش 1 هەفتە

    ماڵدینی هۆکاری پاشەکشەی تۆپی پێی ئیتاڵی ڕوون دەکاتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    ئارتێتا خاڵی سەرەکی بۆ ڕکابەریکردن لەسەر نازناوەکان ئاشکرا دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    دزیکۆ لەسەر ئاهەنگگێڕانی یاریزانانی ئیتاڵیا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بۆسنە قسەی خۆی کرد

سەرەتا