11/06/2025 396 جار خوێنراوەتەوە

ڕووسیا و ئۆكرانیا دیله‌ نه‌خۆش و برینداره‌كانیان ئاڵوگۆڕكرد

 

بە پێی ئاکامی دانوستانەکانی ئیستانبوڵ لە نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیادا، دیلە نەخۆش و بریندارەکانی نێوان هەردوو وڵات ئاڵوگۆڕیان پێکرا.
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا بڵاوی کردەوە، وەک پێویستییەک لە ئاکامی دانوستانەکانی ڕۆژی ٢ی حوزەیران لە ئیستانبوڵ، لە چوارچێوەی دووهەمین خوولی ئاڵوگۆڕی دیلەکان، سەربازە دیلە نەخۆش و بریندارەکان لە  ئۆکرانیا وەرگیرانەوە.
وەزارەتەکە ڕاشیگەیاندووە کە لەبەرامبەردا گرووپێک سەربازی دیلی  ئۆکرانیایان ڕادەستی کییێڤ کردووەتەوە و جەختی لەوەش کردووەتەوە کە سەربازە ڕووسییەکانیش گەیەندراونەتە بیلاڕووس و پشکنینی پزیشکیان بۆ دەکرێت.
هاوشێوەی خوولی یەکەم کە سەربازە دیلەکانی ژێری ٢٥ ساڵ ئاڵوگۆڕیان پێکرابوو، لە خوولی دووهەمیشدا لەبارەی ژمارەی ئەو سەربازانەی کە ئاڵوگۆڕیان پێکراوە، هیچ زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 28 خولەک پێش ئێستا

    ترەمپ لە هەڕەشەكانی بەردەوامە و بۆ كۆبوونەوەش لەگەڵ پزیشكیان ئامادەیە

  • 41 خولەک پێش ئێستا

    سێ میدیای ئەمریكی سكاڵای یاسایی لەسەر ترەمپ تۆمار دەكەن

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    کۆشکی سپی سێ دەزگای میدیایی قەدەغە دەکات و کەیسەکە دەچێتە دادگا

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕه‌مپ به‌خێرایی شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی جێهێشت و گه‌ڕایه‌وه‌ واشنتن

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: ئەگەری گرژیی چاوەڕواننەکراو هه‌یه‌

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕووسیا: ناوەندێکی لۆجستیک و چەند کەشتییەکمان لە ئۆكرانیا کردە ئامانج

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا بە بەهای 2.6 ملیار دۆلار چەكوچۆڵی نوێ بە ئۆكرانیا دەفرۆشێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سوپای ئەمریكا بەهۆی ژیری دەستكردەوە كەوتووەتە نێو هەڵەیەكی شەرمەزاركەرەوە

سەرەتا