06/09/2025 320 جار خوێنراوەتەوە

كۆشكی سپی هەوڵ دەدات لە كۆنگرێس دەنگدان لەسەر گۆڕینی ناوی وەزارەتی بەرگری نەکرێت

پەیام 

كۆشكی سپی بەدوای ڕێگایەك بۆ دووركەوتنەوە لە دەنگدان لە كۆنگرێس سەبارەت بە گۆڕینی ناوی وەزارەتی بەرگری بە وەزارەتی جەنگ دەگەڕێت، بەرپرسانی وەزارەتەكەش بەهۆی خەرجییە زۆرەكانیەوە لە ناوگۆڕینەكە بێزار و تووڕەن. 

ڕۆژنامەی پۆلیتیكۆ لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە ڕایگەیاند: بە فەڕمی گۆڕینی ناوی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا بۆ وەزارەتی جەنگ پێویستی بە ڕەزامەندی كۆنگرێس دەبێت و كۆشكی سپییش لە هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگایەكدایە بۆ خۆدزینەوە لەو دەنگدانە. 

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشداوە "بەرپرسانی پنتاگۆن تووڕەیی و بێزاری و سەرسوڕمانی خۆیان لەبارەی گۆڕینی ناوی وەزارەتی بەرگری بە وەزارەتی جەنگ دەربڕیوە، چونكە جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە ملیارەها دۆلاری بۆ گۆڕینی هێما و دروشم و لافیتەی لە 700 هەزار پێگە لە 40 وڵاتی جیهاندا پێویستە. 

بەپێی ڕۆژنامەكە پێنتاگۆن وای دەبینێت گۆڕینی ناوی وەزارەت هاوكاری ویلایەتە یەكگرتووەكان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕكابەرەكانی ناكات. 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە مەڕاسیمێكدا گۆڕینی ناوی وەزارەتی بەرگری ئەمریكای بۆ وەزارەتی جەنگ واژوو كرد، بڕیارەكەشی بە ڕەنگدانەوەی بارودۆخی ئێستای جیهان وێنا كرد. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    میدیای ئه‌مریكی: تڕه‌مپ به‌رده‌وامبوونی گه‌مارۆكان به‌ باشترین ڕێگا ده‌زانێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئاکسیۆس: تڕه‌مپ بۆ ده‌ست پێ كردنه‌وه‌ی جه‌نگ هان ده‌درێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ دانوستانه‌كان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی جه‌نگ له‌ ئارادایه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەریتانیا قەدەغەکردنی سۆشیال میدیا بۆ منداڵان دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سوپای مەکسیک جێگرەوەی مەترسیدارترین سەرکردەی باندە تاوانکارییەکانی دەستگیر کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئیندۆنیزیا.. دوو شه‌مه‌نده‌فه‌ر به‌یه‌كدا كێشایان و ده‌یان كه‌س بوونه‌ قوربانی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ناتۆ ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ لوتكه‌ی ساڵانه‌ی خۆی هه‌ڵوه‌شاندبێته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: پێناچێت تڕه‌مپ پێشنیازه‌كه‌ی ئێران په‌سه‌ند بكات

سەرەتا