09/09/2025 321 جار خوێنراوەتەوە

وڵاتانی لاتین نیگه‌رانن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی هێزی ئه‌مریكا له‌ نزیك سنووره‌كانیان


سه‌رۆكی به‌رازیل ناڕه‌زایه‌تی دژی بڵاو كردنه‌وه‌ی هێز له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ له‌ ده‌ریای كاریبی ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت بوونی هێزی گه‌وره‌ پشێوی له‌ ناوچه‌كه‌ دورست ده‌كات.

له‌ وتارێكدا كه‌ له‌ ڕێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفڕانسه‌وه‌  له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لووتكه‌یی به‌ په‌له‌ی وڵاتانی بریكس كه‌ به‌ڕازیل بانگهێشتی بۆ كردبوو پێشكه‌ش كرا، لولا دا سیلڤا ڕایگه‌یاند "بوونی هێزی چه‌كداری گه‌وره‌ترین زلهێزی جیهان له‌ ده‌ریای كاریبی له‌گه‌ڵ سروشتی ئاشتییانه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه‌دا ناگونجێت." 
هه‌روه‌ها داوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ركرده‌كانی بریكسی كرد له‌ژێر ناوی "به‌رگریكردن له‌ فره‌لایه‌نی" به‌ به‌شداری شی جین پینگ سه‌رۆكی چین، ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی ڕووسیا و سیریل ڕامافۆسا سه‌رۆكی ئه‌فریقای باشوور.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی به‌ڕازیل له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مریكا له‌دوای هاتنی دۆناڵد تره‌مپ بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا بوونی سه‌ربازیی خۆی له‌ ناوچه‌كه‌دا به‌هێزتر كردووه‌، به‌ بیانووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان كه‌ واشنتۆن سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا نیكۆلاس مادۆرۆ به‌ په‌یوه‌ندیداربوون پێیانه‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆى جەنگی سەر ئێران؛ فەرماندەى هێزى دژە تیرۆرى ئەمریکا دەستى لەکار کێشایەوە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    دۆناڵد تڕەمپ: هاوپەیمانەكانمان لەم تاقیكردنەوەدا دەرنەچوون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌فغانستان.. له‌هێرشێكی پاكستاندا بۆسه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌ك 400 كه‌س كوژران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تڕەمپ: ٤٠ ساڵە دەیانپارێزین بەڵام ئەوان ئامادە نین هاوکاریمان بکەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: لە ھێرشەکانی سەر حەشد ھەشت چەکدار کوژراون و حەوتی دیکەیش برینداربوون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەریتانیا و ئەڵمانیا جەخت دەکەنەوە پەلكێشی جەنگی ئێران نابن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بلومبێرگ: ئەورووپییەكان پێیانوایە تڕەمپ لە پرسی لەناوبردنی تواناكانی ئێران زیادەڕەوی دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەریتانیا: جەنگى سەر ئێران ئامانجەكانی ڕوون نین و لەگەڵ چارەسەری دیپلۆماسین

سەرەتا