29/09/2025 310 جار خوێنراوەتەوە

پڕۆسەی برسیكردن و بۆردومانكردنی كەرتى غـ.ەززە بەردەوامە

پەیام

724 ڕۆژە  جەنگی سەر كەرتی غەززە بەردەوامی هەیە و قەوارەی داگیركەری زایۆنی لە پڕۆسەی برسیكردن و بۆردومانكردنی كەرتەكە بەردەوامە.

تەندروستی كەرتی غەززە ئەمڕۆ رایگەیاند: لە بەیانی ئەمڕۆوە 23 كەس بەهۆی بۆردومانكردنی ناوچە جیاوازەكانی كەرتەكەوە شەهید بوون، یەكێك لەوانە شیرەخۆرەیەك بووە و بەهۆی برسێتییەوە گیانی لەدەست داوە.

هەروەها ڕاشگەیەنرا: پڕۆسەی برسیكردن و بۆردومانی كەرتەكە بە چڕی بەردەوامی هەیە، بە تایبەتی لە شاری غەززە قەوارەی داگیركەری زایۆنی گەمارۆیەكی تەواوەتی لەسەر داناوە و هەموو جووڵەیەك بە ئامانج دەگرێت.

لەگەڵئەوەشدا كۆمەڵگەی پزیشكیی ناسڕ لە شاری خانیونس ئەوەی بڵاوكردەوە، نەبوونی ئامێرە پزیشكییەكان و چارەسەری پزیشكی لە نەخۆشخانەكاندا بووەتە مەرگەساتێكی گەورە و ڕۆژانە بریندار و نەخۆشەكان بەهۆی قەیرانی نەبوونی دەرمان و ئامێرە پزیشكییەكانەوە شەهید دەبن.

ئەوە لەكاتێكدایە، رۆژانە سوپای قەوارەی زایۆنی هۆشداری بە دانیشتوانی كەرتەكە دەدات و بەرەو ناوچەیەكی دیاریكراو ئاراستەیان دەكات، كە چەندین جار نەتەوە یەكگرتووەكان و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی ئەوەیان بە كۆچپێكردنی بە زۆر و تاوانی جەنگ ناساندووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ٢٠ سەرنشینی کەشتییەکی تایلەندی لە کەناراوەکانی عومان ڕزگارکران

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    تاران: بانکەکانمان بە ئامانج گیراون و بانکەکان بە ئامانج دەگرین

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران ده‌ مینی بۆ داخستنی گه‌رووی هورمز چاندووه‌

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    راوێژکارێکى حکومەتى ئێران دەنگۆی برینداربوونی موجتەبا خامنەیی ڕەتدەکاتەوە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    تاران هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی توند ده‌كات و داوای هاوكاری له‌ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ ده‌كات

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    جەنگ پێی نایە دوانزەهەمین رۆژییەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌ردۆغان: سنووره‌كانمان له‌گه‌ڵ ئێران ئارامن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست: براوه‌ی جه‌نگ چین و ڕووسیان

سەرەتا