30/09/2025 442 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ په‌یام له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ین

په‌یام

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران، ئاشكرای كرد له‌ ماوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ نیویۆرك به‌ شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ په‌یام له‌نێوان ئێران و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكادا ئاڵوگۆڕ كراوه‌.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ته‌سنیمی ئێرانی، عه‌باس عه‌راقچی وه‌زیری ده‌روه‌ی ئێران له‌ كۆتایی هێنان به‌ سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ نیویۆرك ڕایگه‌یاند كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی زۆر له‌ نێوان ئێران و ترویكای ئه‌ورووپی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئه‌نجامدراون، هه‌وڵێك درا بۆ گه‌یشتن، به‌ڵام به‌هۆی زیاده‌ڕۆیی له‌ داواكارییه‌كانی ئه‌مریكا نه‌گه‌یشتنه‌ ئه‌نجام، هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌بوو كه‌ ئێران له‌وێ بوو بۆ به‌رگریكردن له‌ ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی ئێران و نه‌یانتوانی هیچ ڕێككه‌وتنێك قبوڵ بكه‌ن كه‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران دابین نه‌كات.
عه‌راقچی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ ژماره‌یه‌ك په‌یام له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان ئاڵوگۆڕ كراون، چ به‌ شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ بێت یان ناڕاسته‌وخۆ، و له‌ كۆتاییدا دڵنیان كه‌ ئه‌وان ئه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه‌ كه‌ پێویست بوو. 
وتیشی: ئه‌مه‌ش سه‌لماندی كه‌ وته‌كانی پێشووی ڕێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی كه‌ وتوویه‌تی دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان بێئه‌نجامه‌ ته‌واو دروستن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: وەڵامی بچووكترین هەڵەی ئەمریكا و ئیسرائیل بەتوندتر دەدەینەوە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    لەترسی هەڕەشەكانی ئێران، ئەمریكا كارمەندانی پێنج باڵیۆزخانەی كەمكردەوە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران.. دیمەنێكی ژیریی دەستكردی بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمیی كاردانەوەی لێدەكەوێتەوە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ڕێگە بە كەشتییەكانی ئەمریكا نادەین جارێكی دیكە بگەڕێنەوە كەنداو

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا: كەس پشتیوانیی لە هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران ناكات

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    تۆم باراك: مەترسی و هەڕەشەی ئەتۆمیی ئێران لە ئارادا نەماوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە هێرشێكدا بۆ سەر كڵێسایەك لە ئوردون دەیان كەس كوژران و بریندار بوون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    فەڵەستین.. دوو سەربازی ئیسرائیل كوژران و سیانی دیكەش برینداربوون

سەرەتا