01/10/2025 477 جار خوێنراوەتەوە

خوێندنى باڵا: زیاتر له‌ 49 هه‌زار دەرچووى ئامادەیی فۆرمی زانكۆلاینیان پڕ كردوه‌ته‌وه‌

 

وەزارەتى خوێندنى باڵا: تاوەکو ئێستا، (49808) دەرچووى دوانزەى ئامادەیی، داواکارییان بۆ زانکۆلاین پێشکەش کردووە.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایدەگەیەنێت: لە پێناو پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى و بۆ ئەوانەى تا ئێستا فۆڕمى (زانکۆلاین)ـیان پڕ نەکردووەتەوە، یان تەواویان نەکردووە، بڕیار درا ماوەى زانکۆلاین (48) کاتژمێری دیکە، واتە تا کاتژمێر (12)ی شەوى پێنجشەممە لەسەر هەینى رێکەوتى (2025/10/2)، بۆ دەرچووانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیی درێژ بکرێتەوە.
وەزارەتى خوێندنى باڵا ڕاشی دەگەیەنێت، لە پێناو بەرژەوەندیى گشتى و، پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچووانى ئەمساڵ کە بە هەر هۆکارێک بێت نەیانتوانیوە فۆڕمى زانکۆلاین پڕ بکەنەوە، لە ئێستادا دەتوانن سوودمەندبن لەم دەرفەتە و فۆڕمى زانکۆلاین تەواو بکەن، هەروەها دەرچووانى خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان و پیشەییەکانیش بە هەمان شێوە دەتوانن سوود لەم دەرفەتە وەربگرن و، لەو 48 کاتژمێرەدا فۆڕمى زانکۆلاین پڕ بکەنەوە.
وەزارەتى خوێندنى باڵا ڕاشی دەگەیەنێت: ئەمە دوایین دەرفەتە و، چیتر ماوەى زانکۆلاین درێژ ناکرێتەوە، هەر بۆیە داوا لە دەرچووانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیی دەکەین کە تا ئێستا فۆڕمى زانکۆلاینیان پڕ نەکردووەتەوە، پێویستە لە ماوەى ئەو 48 کاتژمێرەدا پەلە بکەن و تەواوى هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ پڕکردنەوە و، تەواوکردنى فۆڕمى زانکۆلاین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی لاوازیی ژێرخانەوە، دابارینێكی كاتی لە هەرێم دەبێتە كارەساتی مرۆیی

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    "بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر كەمیكردووە، بەڵام هێنانی بۆ هەرێم زیادیكردووە"

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەخشین لە هەولێر هاوكاریی سەرەتایی بەسەر ژمارەیەك زیانلێكەوتوواندا دابەشكرد

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەکێتی لە ئەمڕۆوە لە حكومەت كشایەوە و تەواوی پۆستەکانی چۆڵ کرد

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەخشین: نووسینگەكانمان بۆ وەرگرتنی هاوكارییەكانتان بۆ زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی هەولێر ئامادەن

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    شاندێكی هه‌رێم له‌ به‌غدایه‌

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌م شه‌پۆله‌ی باران بارین ته‌واو ده‌بێت و باڕسته‌ هه‌وایه‌كی سارد ناوچه‌كه‌ ده‌گرێته‌وه‌

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    پارێزگاری هه‌ولێر: به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه‌ دوو كه‌س گـیانیان له‌ده‌ست دا

سەرەتا