03/10/2025 289 جار خوێنراوەتەوە

بەهۆی گەمارۆوە لە مانگی نۆدا تەنیا 10%ـی هاوكارییەكان گەیشتوونەتە غـ.ەززە

پەیام 

لە مانگی ڕابردوودا تەنیا لەسەدا 10 ی ئەو بڕە هاوكارییەی پێویست بووە گەیشتووەتە كەرتی غەززە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی حكومەت لە غەززە ڕایگەیاند، لە كۆی 18 هەزار بارهەڵگری هاوكاری كە بڕیاربووە لە مانگی ئەیلوولدا بگەنە ناو غەززە تەنیا هەزار و 824 بارهەڵگر گەیشتوون، ئەمەش لەسەدا 10 ی كۆی ئەو هاوكارییە بووە، كە پێویستبووە بگات. لەو بڕەیش، كە گەیشتووە زۆرینەی هاوكارییەكان بەهاوكاریی سوپای زایۆنی تووشی تاڵانی بووە و بەهەدەر چووە.

ڕاگەیاندنی حكومەت دەڵێت: زیاتر لە دوو ملیۆن و 400 هەزار هاوولاتیی فەلەستینی لە كەرتی غەززە پێویستیان بەهاوكارییە نزیكەی ملیۆنێكیان منداڵن، ئەو بڕەش، كە گەیشتووە ناتوانێ بە هیچ شێوەیەك پێداویستییەكان دابین بكات.

حكومەتی غەززە جەختی لەوەش كردووەتەوە، بەهۆی تاڵانی و دزی و ئاژاوەوە، كە بەهاوكاریی داگیركەری زایۆنی بەدی دێت، هاوكارییەكان وەك پێویست ناگەنە خەڵك، ئەمەش بەشێكە لە سیاسەتی برسیكردن و ئاژاوە، كە پەیڕەوی دەكات.

ماوەی حەوت مانگە حكومەتی زایۆنی ئابڵوقەی توندی خستووەتە سەر كەرتی غەززە، بەپێی ئامارەكان تا ئێستا ڕێگەی لە 430 بارهەڵگر گرتووە، كە خۆراكی بنەڕەتی و سەرەتایی منداڵان و نەخۆشخان و برسیكراوانی تێدایە.

وەك حكومەتی غەززەش ڕایگەیاندووە، كەرتی غەززە ڕۆژانە پێویستی بە 600 بارهەڵگری هاوكاری هەیە بەڵام كەمتر لە 60 بارهەڵگر دەگات، ئەمەش گرانییەكی بێوێنەی دروست كردووە و لەسەدا 95ی هاووڵاتیان ناتوانن پێداویستیی رۆژانەیان دابین بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەبوزەبی: تائێستا 15 كەشتیمان كراونەتە ئامانج و قوربانیشیان لێكەوتووەتەوە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەئامانجی ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەكان، سعوودیە و توركیا و پاكستان ڕێككەوتننامەیەکیان واژوو كرد

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆى شکستهێنان لە هێرشەکانى سەر ئێران، سەرۆكی مۆساد دوو بەرپرسی لە كار لادا

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاتووچۆی تانكەرە نەوتەكان لە گەرووی هورمز کەمیکرد و لە بابولمەندەب زیادیكرد

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوای دەستگیركردنی دەیان فەڵەستینی، سوپای ئیسرائیل لە كەمپی قەلەندیا كشایەوە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    حوسییەكان هێرشیان كردە سەر یەمەن و سعوودیە و دەیان كەس كوژران

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    سعوودیە و توركیا و پاكستان ڕێككەوتنامەیەكی سەربازیی واژۆ دەكەن

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    سعوودیە هۆشداری لە هێرشی گرووپە چەكدارەكانی عێراقیش دەدات

سەرەتا