03/10/2025 383 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ: حەوت جەنگم لە جیهان كۆتایی پێ هێناوە و بەمەی غــ.ەززەوە دەبێتە هەشتەم

پەیام 

دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیان، "تا ئێستا حەوت جەنگم لە جیهان كۆتایی پێ هێناوە و بەمەی غەززەوە دەبێتە هەشتەم"، دەشڵێت "دوای چارەسەركردنی دۆسیەی غەززە، گرنگی بە چارەسەری جەنگی ئۆكرانیا دەدەین".

لە دیمانەیەكی میدیاییدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا جەختی كردەوە، دەبنە خاوەنی كەرتی غەززە، هەروەها ئاشتیی گشتگیر بەدەست دەهێنن، ئەمەش دەستكەوتێكی گەورە و بەنرخ دەبێت بۆ ئەمریكا.  ڕاشیگەیاندووە: دوای چارەسەركردنی دۆسیەی غەززە، گرنگی بە چارەسەری جەنگی ئۆكرانیا دەدەین.

دۆناڵد ترەمپ بە تەنزەوە دەڵێت، كێشەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئاسانی چارەسەر دەكرێن بەڵام دوای سێ هەزار ساڵی دیكە. بانگەشەی ئەوەشی كردووە: تا ئێستا حەوت جەنگی لە جیهان كۆتایی پێ هێناوە و بەمەی غەززەوە دەبێتە هەشتەم.

لێدوانەكەی ترەمپ دوای ئەوە هات ئەمرۆ كارۆلین لیفت، وتەبێژی كۆشكی سپی ڕایگەیاند، واشنتۆن هیوادارە و پێشی وایە حەماس ڕەزامەند دەبێت لەسەر پلانی ڕأگرتنی جەنگ لە غەززە، هەروەها ترەمپ هێڵی سووری هەیە لەسەر هەر وەڵامێكی نەرێنی لە بزووتنەوەكەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئۆكرانیا و ڕووسیا هێرشەكانیان بۆ سەر ژێرخانی یەكتر چڕ كردەوە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ئەنجامی تەقەكردن لە قوتابخانەیەك لە تایلەند زیاترلە 20 كەس بوونە قوربانى

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆکرانیا بە یەک هێرش ٦٠٥ درۆنی ئاڕاستەى ڕووسیا کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تڕەمپ: سەرقاڵى دروستکردنی گەورەترین تۆڕى کارگەى بەرهەمهێنانى چەک و تەقەمەنین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆكرانیا: ڕووسیا به‌ سه‌دان مووشه‌ك و درۆن هێرشی كرد و 17 كه‌س كوژران

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لە فەڕەنسا بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرماوە سێ ڕیاکتۆری ئەتۆمی له‌كار وه‌ستا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئیتالیا.. ئیسرائیل و لوبنان گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانووستان به‌ڕێوه‌ده‌بن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    تڕەمپ: لەگەڵ ئێراندا لە دانووستانداین بۆ کردنەوەى گەرووى هورمز

سەرەتا