04/10/2025 271 جار خوێنراوەتەوە

وڵاتانی پێشوازی لە ڕادەستكردنی دیلە ئیسرائیلییەكان دەكەن

پەیام 

وڵاتانی عەرەبی و جیهان پێشوازییان لە وەڵامەكەی بزووتنەوەی حەماس كرد و داوایان كرد دەستبەجێ شەڕ لە غەززە كۆتایی پێبهێنرێت و دیلەكان ئازاد بكرێن.

وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند، پێشوازی لە وەڵامەكەی حەماس بۆ پلانەكەی ترەمپ دەكەن لەبارەی كۆتاییهێنان بە جەنگی سەر غەززە و ئازادكردنی دیلەكان لە چوارچێوەیەكی ئاڵوگۆڕدا، بەپێی پێشنیازەكەی ترەمپ.

وتیشی: پاڵپشتیی قسەكانی ترەمپ بۆ دەستبەجێ كۆتاییهێنان بە جەنگ و ئازادكردنی دیلەكان لە غەززە دەكەین.

هاوكات وەزارەتی دەرەوەی میسر سەرەڕای پێشوازی لە وەڵامەكەی حەماس، داوای كرد سەرجەم لایەنەكان پلان و پێشنیازەكە جێبەجێ بكەن.

لەلایەكی دیكەوە، نەتەوە یەكگرتووەكانیش داوای لە هەموو لایەنەكان كرد ئەم هەلە بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگی سەر غەززە بقۆزنەوە.

هەروەها ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا وتی: دەبێت حەماس پابەندی وەڵامەكەی بێت و ئێستاش بەرەوپێشچوونێكی زۆر باشمان بە ئاڕاستەی ئاشتی هەیە.

هاوكات كیەر ستارمەر سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، ئێستا هەلێك هەیە بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ و ئازادكردنی بارمتەكان و گەیاندنی هاوكاریی مرۆیی بە غەززە، پێویستە هەمووان ڕێككەوتنەكە جێبەجێ بكەن.

جگە لەم وڵاتانە، چەندین وڵاتی دیكەش پێشوازییان لە وەڵامەكەی حەماس بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ و ئازادكردنی سەرجەم دیلەكان لە غەززە كردووەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    كرملن: ڕووسیا ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی بۆ كۆتایی هێنان به‌ جه‌نگی ئێران خستوه‌ته‌ ڕوو

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: لەگەڵ نەتەنیاهوو بڕیارى كۆتاییهێنان بە جەنگ دەدەین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ پاراستنی بنكەکانى ئەمریكا، ئۆكرانیا تیمێكی پسپۆڕى بوارى درۆنى ناردووەتە ئوردن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ پەنادەباتە بەر گۆڕینی پلانەكەی و هەنگاونان بەرەو جەنگێكی درێژخایەن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ وەك پیاوی ئاشتی خۆی ناساند، بەڵام بووە هەڵگیرسێنەرى جەنگ

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    کۆنگرێسى ئەمریكا سنوورداركردنی دەسەڵاتی ترەمپ لە جەنگی ئێران ڕەتدەكاتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا ڕەخنە لە بێهەڵوێستی ڕۆژئاوا بەرانبەر كوژرانی 170 قوتابییەكەی ئێران دەگرێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆیتەرز: هێزەکانى ئەمریکا لە کوشتنى 170 قوتابییەکەى ئێران بەرپرسیارە

سەرەتا