02/12/2025 396 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌مریكا هۆشداری به‌ وڵاتانی هاوسێی سووریا ده‌دات

په‌یام
سه‌رۆكی ئه‌مریكا هۆشداری‌ ده‌داته‌ قه‌واره‌ی‌ زایۆنی كه‌ ده‌ستێوه‌ردان له‌ سووریا نه‌كات.

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی‌ خۆی‌ "ترووس سۆشیال" ڕایگه‌یاند: زۆر گرنگه‌ ئیسرائیل گفتوگۆی‌ به‌هێز و ڕاسته‌قینه‌ له‌گه‌ڵ سووریادا بپارێزێت و هیچ شتێك نه‌كات كه‌ ببێته‌ ڕێگر له‌ به‌رده‌م پێشكه‌وتنی‌ سووریا بۆ وڵاتێكی گه‌شه‌سه‌ندوو.

تره‌مپ ده‌ڵێت: زۆر ڕازیم له‌ ئاستی سووریا له‌ سه‌رده‌می ئه‌حمه‌د شه‌رعدا.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ میدیا جیهانییه‌كان ئاشكرایان كردووه‌، ئه‌مریكا نێوه‌ندگیری له‌ نێوان سووریا و قه‌واره‌ی‌ زایۆنی ده‌كات بۆ واژووكردنی ڕێككه‌وتنێك، به‌ڵام دیمه‌شق مه‌رجی ئه‌وه‌یه‌ سوپای‌ زایۆنی له‌ ناوچه‌ داگیركراوه‌كانی‌ جۆلان بكشێته‌وه‌.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ نووسینگه‌ی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی زایۆنی بڵاوی‌ كرده‌وه‌، بنیامین نه‌ته‌نیاهوو، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی‌ له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌نجام داوه‌ و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ نهێشتنی هێزی سه‌ربازی له‌ غه‌ززه‌ و چه‌كداماڵیینی حه‌ماس كردووه‌ته‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: تره‌مپ به‌ فه‌رمی بانگهێشتی نه‌ته‌نیاهووی كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ سه‌ردانی‌ ئه‌مریكا بكات و له‌ كۆشكی سپی كۆ ببنه‌وه‌.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 39 خولەک پێش ئێستا

    بەهۆی لافاو و سەرماوە ئاوارەكانی غەززە لە دۆخێكی ناهەموار و كارەساتباردان

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕەزایی: ترەمپ و تیمەكەی دۆڕان ئێستا پەیام بە كێ بدەین

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران.. ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ بیستراو؛ تارانیش ده‌ڵێت هیچ هێرشێك نه‌كراوه‌

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    گڕگرتنی كەشتییەكی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز ڕاگەیەندرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عەراقچی: بۆ تاوتوێ كردنی پێشهاتەكان گفتوگۆم لەگەڵ 12 وڵات كردووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكوەزیرانی قەتەر: توانیمان ڕێگری بكەین لەوەی دۆخەكە لە كۆنتڕۆڵ دەربچێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: چەندین كۆمەڵگەمان لەژێر زەوی بۆ بەرهەمهێنانی چەك پەرە پێ داوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بارانی بەخوڕ چادری ئاوارەكانی لە غەززە ژێرئاو خست

سەرەتا