12/02/2026 647 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌مریكا كه‌شتیگه‌لی دیكه‌ ڕه‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات


سەرەڕای بەردەوام بوونی گفتوگۆکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و زانیاریەکان لە بارەی ڕێککەوتن، بەڵام ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ ناردنی کەشتیەکی دیکەی فڕۆکەهەڵگر بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

بەرپرسانی ئەمریکا ئاشکرایان کردووە کە پێنتاگۆن فەرمانی بە هێزێکی دیکەی هێزی دەریایی کردووە، کە پێدەچێت کەشتیی "جۆرج ئێچ دەبلیو بوش" بێت، خۆیان ئامادە بکەن بۆ ئەوەی لە ماوەی دوو هەفتەدا بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێ بکەون و پەیوەندی بە کەشتیی "ئەبراهام لینکۆڵن"ـەوە بکەن کە ئێستا لە ناوچەکەدایە. 
ئەم ئامادەکارییانە وەک ئەگەرێک بۆ هێرشکردنە سەر ئێران لێی دەڕوانرێت ، هەرچەندە تا ئێستا ترەمپ فەرمانی فەرمی بۆ جووڵاندنی هێزەکە دەرنەکردووە و بەرپرسان ئاماژەیان بەوە داوە کە ئەگەری گۆڕانکاری لە پلانەکەدا هەیە.
ئەم کەشتییە کە ئێستا خەریکە مەشقەکانی لە کەناراوەکانی ڤێرجینیا تەواو دەکات، خاوەنی توانای سەربازیی پێشکەوتووە و دەتوانێت فڕۆکەی هێرشبەری ئەلیکترۆنی و هەواڵگری و جەنگیی بەکاربهێنێت، لەنێویاندا فڕۆکەی "ئێف 35ی تارمایی. 
ئەم جموجۆڵە سەربازییە لە کاتێکدایە کە گفتوگۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بەردەوامە و باس لە ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتن دەکرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل.. چه‌ندین سیستمی په‌یوه‌ندی له‌كارخران و ئه‌گه‌ری هێرشیی ئه‌لیكترۆنی هه‌یه‌

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ پرسی هێرش بۆ سه‌ر ئێران له‌ نێوان ئیسرائیل و ئه‌مریكادا

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هێرشی ئه‌لیكترۆنی بۆ سه‌ر كه‌شتییه‌ نه‌وتییه‌كان ده‌كات

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: لە ڕێگەی سەربازییەوە بۆ شکاندنی گەمارۆکانی ئەمریکا هەنگاو دەنێین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ: له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوودا هێرشه‌ درۆنی و مووشه‌كییه‌كانی ئێران زیاتر بوون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران بە ناردنی کەشتیگەلی نەوتهەڵگر هەوڵی شکاندنی گەمارۆکەی ئەمریکا دەدات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆژنامه‌ی مه‌عاریف: گریمانه‌ی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ تا سه‌ری ساڵ گورز له‌ ئێران نه‌وه‌شێنرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عه‌راقچی: حه‌وت مه‌رجه‌كه‌مان پێوه‌ر و بنه‌مایه‌ بۆ ڕێكه‌وتن و كردنه‌وه‌ی هورمز

سەرەتا