04/04/2026 451 جار خوێنراوەتەوە

كارنامەی دانیشتەكانی ئەم هەفتەیەی پەرلەمانى عێراق ڕاگەیەنرا

پەیام

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كارنامەی دانیشتنەكانی دووشەممە و چوارشەممەی ڕاگەیاند و چوارچێوەی هەماهەنگیش جەخت لە بەڕێوەچوونی دانیشتنی 11ی نیسان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار دەكاتەوە.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، خشتەی كارەكانی دانیشتنەكانی داهاتووی بڵاو كردەوە و بەپێی ڕاگەیەنراوەكان "دانیشتنی ڕۆژی دووشەممە تایبەت دەبێت بە تەواوكردنی دەنگدان لەسەر ئەندامانی لیژنە پەرلەمانییە هەمیشەییەكان".

 هەروەها دانیشتنی ڕۆژی چوارشەممە دوو بڕگە لە خۆ دەگرێت، یەكەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری پێنجەمی یاسای فڕۆكەوانی مەدەنی، بڕگەی دووەمیش بریتییە لە خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیازەیاسای ئەو پارێزگایانەی لە چوارچێوەی هەرێمدا نین".

لە لایەكی دیكەوە، عەبدولسەمەد زەركوشی سەركردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی جەخت لە پابەندبوون بە كاتە دەستوورییەكان دەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت: هیچ پاشەكشەیەك لە بەڕێوەچوونی دانیشتنی 11ی نیسان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار نییە.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، عەبدولسەمەد زەركوشی، ئاماژەی بەوەش كرد "هەفتەی داهاتوو بە مەبەستی گەیشتن بە لێكتێگەیشتنی كۆتایی بۆ یەكلاكردنەوەی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار سێ بۆ چوار كۆبوونەوەی گرنگ لە بەغداد بەڕێوە دەچن".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    توركیا و عێراق لە هەوڵی نەهێشتنی هەژموونی گروپە چەكدارەكان لە شنگال بەردەوامن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی: بە یاسا ڕووبەرووی چەكەكانی دەرەوەی دەوڵەت دەبینەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    حكوومەت لەبری ژێرخانی ئاوەڕۆی هەولێر گرنگی بە پڕۆژەی ڕووكەش دەدات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    باری دوو كەشتی پڕ برنجی "بایەعی" گەیشتە عێراق

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    فراكسیۆنی بەدر داوا لە حكومەتی عێراق دەكات دەروازەكان لەگەڵ ئێران بكاتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پەرلەمانتارێكی پێشووی عێراق بەساڵێك زیندانی و پێبژاردنی پێنج ملیار دینار سزادرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    گروپێكی چه‌كداری عێراقی ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ ڕازی بووبن به‌ چه‌ك دانان

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    گفتوگۆكانی داماڵینی چەكی گرووپەكان لە عێراق گەیشتووەتە بنبەست

سەرەتا