06/05/2026 343 جار خوێنراوەتەوە

كۆمپانیایه‌كی فه‌ڕه‌نسی: له‌ هورمز هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر كه‌شتییه‌كمان

کۆمپانیایەکی گواستنەوەی دەریایی فەڕەنسی ڕایگەیاند یەکێک لە کەشتییەکانیان لە گەرووی هورمز کراوەتە ئامانج و بەهۆیەوە زیان بە کەشتییەکە گەیشتووە و ژمارەیەک لە ستافی نێو کەشتییەکەش بریندار بوون. 
کۆمپانیای "CMA CGM" ـی فەڕەنسی بۆ گواستنەوەی دەریایی، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند کەشتیی "سان ئەنتۆنیۆ" لە کاتی تێپەڕبوونی بە گەرووی هورمزدا ڕووبەڕووی هێرش بووەتەوە. کۆمپانیاکە ئاماژەی پێ کردووە کە هێرشەکە زیانی ماددی بە کەشتییەکە گەیاندووە و برینداربوونی چەند ئەندامێکی تیمی کارکردنیشی لێکەوتووەتەوە. 
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە هێرشەکە دوێنێ سێشەممە ڕوویداوە و سەرجەم ئەو کارمەندانەی بریندار بوون، لە کەشتییەکە گواستراونەتەوە و ئێستا لەژێر چاودێریی پزیشکیدان و چارەسەری پێویستیان بۆ دەکرێت. 
کۆمپانیا فەڕەنسییەکە جەختی لەوەش کردووەتەوە کە بە وردی چاودێری دۆخەکە دەکەن و هەموو ئامادەکارییەکیان کردووە بۆ دابینکردنی هاوکاری و پشتیوانی تەواو بۆ ستافی کەشتییەکە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    گروسی: هەشت مانگە نەمانتوانیوە پشكنین بۆ یۆرانیۆمی ئێران بكەین

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    پوتین: هیچ مانایەك لە كۆبوونەوە لەگەڵ زیلینسكیدا نابینم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پێنج ئازەربایجانی لە هێرشێكی درۆنی ئۆكرانیا لە دەریای ئازۆڤ كوژران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئیدارەی ترەمپ تاووتوێ لێخۆشبوون بۆ سزاكانی كڕینی نەوتی ڕووسیا دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگ و ململانێكان ملیۆنان كەسیان لە جیهاندا ڕووبەڕووی برسییەتی كردووەتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌ورووپا.. داوای به‌ ئه‌ندامبوونی كه‌نه‌دا و وڵاتانی به‌لقان له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا ده‌كرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    کۆشکی سپی: دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بە تەواوی وێران کراون

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریکا بڕیاری سنووردارکردنی دەسەڵاتەکانی ترەمپی بۆ شەڕی ئێران پەسەند کرد

سەرەتا