ئه‌بو به‌كر عه‌لی
20/10/2019
901 جار خوێنراوەتەوە
ته‌واوكردنی پیلانگێڕییه هه‌رێمایه‌تیه‌كه دژ به كورد؟
سه‌ره‌ڕای ناهه‌مواری
و ته‌نانه‌ت داڕووخانی دۆخی خزمه‌تگوزاری و بێكاری زۆر و گه‌نده‌ڵی و خراپ به‌كارهێنانی
ده‌سه‌ڵات، ئه‌وه‌ی له عێراقدا رووده‌دات، له كارنامه و ململانێی سیاسیه نێوخۆیی
و ده‌ره‌كیه‌كان به‌دوور نیه. به‌ڵكو له ره‌هه‌ندێكی گرنگیدا به‌كارهێنانی
ئازار‌و نه‌هامه‌تیه‌كانی خەڵكه بۆ هه‌ندی ئامانجی سیاسی كه په‌یوه‌ندییان به‌و ئازارانه‌وە
نیه. هه‌رئه‌وانه‌شی له پشته كه له قۆناغی رابردوودا له‌پشت دروستكردنی بێ به‌شی
و ئازار چه‌شتنی هاوڵاتیان و داڕووخانی ئه‌خلاقی حوكمڕانین له عێراقدا.
ئه‌وه‌ی لێره‌شدا
و له چوارچێوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌دا و له په‌یوه‌ندی به ئێمه‌ی كورده‌وه دەمانەوێت
ئاماژه‌ی پێ بكه‌ین، ئه‌وه‌ی داواكارگۆڕینی ده‌ستووری عێراق و سستمی سیاسیە له په‌رله‌مانیه‌وه
بۆ كۆماری. بۆ ئه‌وه‌ی خۆبه‌خاوه‌نزانانی مه‌زهه‌بی و سیاسی عێراقی دوای (2003),
دوای لاچوونی له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌میان لەڕێی تیكشكاندنی سوننه و كردنه‌ده‌ره‌وه‌ی
له گۆڕه‌پانه‌كه و لاوازكردنی كورد. بتوانن ئانجە ستراتیژەکانیان بەدی بێنن.
هه‌ڵگرانی دروشمی
به‌سه‌رۆكایه‌تی كردنی سیستم و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، ده‌خوازن
ئه‌و واقیعه و زاڵبوونه سیاسی و سه‌ربازی و ئیداریەی دوای ئه‌و تێكشكاندن و
لاوازكردنه هاتوونه دی، له ده‌ستووردا جێی بكه‌نه‌وه ، به‌وه‌ش له واقیعێكی
كاتیه‌وه بیكه‌ن به دۆخیكی هه‌میشه‌یی و ره‌وایه‌تی ده‌ستووری و یاسایشی پێ ببه‌خشن
ئامانج له‌م كارەش چەندین شتە لەوانەش :
لابردنی به‌ربه‌سته
په‌رله‌مانیه‌كان و کۆتایهێنان بە ناچاربوون بۆ رازیكردنی هه‌ندێ فرکسۆن وپێکهاتەو
لایه‌ن و ئه‌و په‌راویزه له توانای مانۆڕی سیاسی كه سیستمی په‌رله‌مانی ده‌یخاته
به‌رده‌م هه‌ندێ له پێكهاته و هێزه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی زۆرینه‌ی مه‌زهه‌بی و سیاسی.
خێراكردنی ده‌ركردنی
بڕیار‌و كۆنترۆڵكردنی جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵات و هه‌وڵدان بۆ له ناوه ڕێكخستنه‌وه‌یه‌كی
زۆره‌ملێیانه‌ی عیراق و ته‌واوكردنی پرۆسه‌ی به ئامرازكردنێكی كاریگه‌ری له ملمڵانێ
نێوخۆیی و ده‌ره‌كیه‌كاندا.
دووباره پێناسه‌كردنه‌وه‌ی
عێراق و عێراقی بوون و خۆكردن به نوینه‌ری ناسنامه و ناسیونالیزمی عێراقی له‌م قۆناغه‌دا.
به حوكمی ئه‌وه‌ی
له ده‌ره‌وه‌ی ماڵی زۆرینه‌ی مه‌زهه‌بی و سیاسی له نێو سوننه‌كانیشدا خه‌ڵكانێك
هه‌ن، هه‌ڵگری ئه‌م دروشمه و گه‌ڕانه‌وه‌ن بۆ فۆرمه كۆنه‌كه‌ی سیستمی كۆماری به
هه‌ندێ ده‌ستكاری ڕووكه‌شه‌وه ، به‌شێ له‌م پێكهاته‌ش له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئه‌جیندایه‌دا
به‌كاربهێنرێت و ته‌نانه‌ت به‌رامبه‌ر به كوردیش سوودی لێوه‌ربگیرێت. لەکاتێکدا
له ئێستادا ڕوونبۆتەوه لاوازی هه‌ریه‌ك له سوننه و كورد له سایه‌ی ئه‌م واقیعه‌دا،
یه‌كسانه به‌لاوازبوونی ئه‌وی دی و نه‌خشه‌كه‌ش له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌و هاوكێشه پیاده‌كراوه
و تاڕاده‌یه‌كیش سه‌رکەوتوو بوو.
ئه‌گه‌ر له‌چوارچێوه‌ی
ئه‌وه‌ی له‌ڕۆژئاوا ڕودەداو پێشتریش لەهاتنه‌ناوه‌وه‌ی سوپای توركیا بۆ قوڵایی
(45كم)ی خاكی كوردستانی باشوور ڕوویداوه سه‌یر بكه‌ین و بخوێنینه‌وه، ده‌بێت
بترسین و هۆشیاربین له‌وه‌ی ، وروژاندنی گۆڕینی ده‌ستوور و سیستم له عێراقدا،
ئامانج لێی یاخود یه‌كی له ئامانجه‌كانی، ته‌نگ كردنه‌وه‌ی ئەڵقەکانی گه‌مارۆیه‌كی
هه‌رێمایه‌تی بێت به‌سه‌ر كوردا و هه‌وڵدان بێت بۆ زه‌بردان له قه‌واره‌ی ده‌ستووریی
هه‌رێمی كوردستان یاخود له قاڵبدانی.،ئه‌گه‌روه‌ك قه‌واره‌یه‌كیش بمێنێته‌وه .
به حوكمی یه‌كسان بوونی بانگه‌شه‌كه به گێڕاندنه‌وه‌ی ناوه‌ندگه‌راییه‌كی توند
و كۆتایی هێنان به پرسی به‌فیداڵیكردنی ده‌وڵه‌تی عێراق و ته‌نانه‌ت لامه‌ركه‌زیه‌تی
ئیداریش.
دۆخه‌كه هه‌ستیاره
و ده‌بێت حساب بۆ كوده‌تای سه‌ربازی ساخته‌ش بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌و ناوه‌وه ، ده‌ستوور
وه‌لابنرێت و جاڕی ڕوخانی سیستمی پاش (2003) بدرێت و هه‌وڵیش بدرێت ئێمه بۆ قۆناغی
(11)ی ئازار بگێڕنه‌وه ..
ئه‌وه‌ی وتمان
تاكه سیناریۆ نیه، به‌ڵام سیاسه‌تمه‌دار و سه‌ركردایه‌تی سیاسی ده‌بێت حساب بۆ سیناریۆ
خراپترینه‌كان بكات، تاكو ڕووبه ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌وانی دی زۆر زه‌حمه‌ت نه‌بێ .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی ئه‌بو به‌كر عه‌لی