عه‌لی باپیر
27/11/2019
829 جار خوێنراوەتەوە
سته‌م كردن له‌ئافره‌تان‌و هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك
به‌بۆنه‌ی به‌ره‌نگاره‌بوونه‌وه‌ی توند‌وتیژیی دژی ئافره‌تان، مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان حه‌وت كورته سه‌رنج به‌وبۆنه‌یه‌وه ده‌خاته‌ڕوو:
بسم الله الرحمن الرحیم
سته‌م كردن له‌ئافره‌تان‌و هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك
به‌بۆنه‌ی به‌ره‌نگاره‌بوونه‌وه‌ی توند‌وتیژیی دژی ئافره‌تان، حه‌وت كورته سه‌رنج ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
یه‌كه‌م:
توند‌وتیژیی له‌هه‌ر كه‌سێكه‌وه بێ‌و، دژی هه‌ركه‌سێك بێ، بگره دژی ژیاندارانیش، سیفه‌ت‌و ڕه‌فتارێكی دڕندانه‌ی قێزه‌ونه‌و، له‌ئیسلامدا به‌سته‌م‌و تاوان داده‌نرێت.
دووه‌م:
به‌ڵام پێم وایه به‌كارهێنانی وشه‌ی سته‌م (زوڵم) ڕاستتره له‌وشه‌ی توند‌وتیژیی، چونكه:
1- له‌هیچ كاتێكدا‌و، به‌هیچ پاساوێك سته‌م (زوڵم) ڕێی پێنادرێ، به‌ڵام جاری وایه توند‌وتیژیی ڕه‌وایه، بۆ وێنه: توندیی‌و زبریی به‌رانبه‌ر دوژمنانی شه‌ڕفرۆش.
2- ده‌ستدرێژیی بۆسه‌ر ئافره‌تان‌و مافه‌كانیان، زۆر جاران له‌شێوازی نه‌رم‌و نیان‌و سابوون له‌بنی پێدان‌و، فریوداندا، به‌رجه‌سته ده‌بێ‌و، پێشینانیش گوتوویانه: (چ گورگ بتخوات، چ سوار بتبات)، ئنجا وشه‌ی زوڵم هه‌ردووك حاڵه‌ته‌كه ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام (توند‌وتیژیی) ته‌نیا حاڵه‌تی یه‌كه‌م‌و، ئاشكراشه قوربانییه‌كانی حاڵه‌تی دووه‌م، زۆر زیاترن، بگره (توندووتیژیی) یه‌كه‌ش، زۆرجاران ده‌رهاویشته‌ی حاڵه‌تی یه‌كه‌مه، واته: به‌نه‌رم‌و نیانیی‌و شه‌یتانانه فریودانی ڕه‌گه‌زی مێ!
سێ‌یه‌م:
له ئیسلامدا به‌زۆر شێواز داكۆكیی كراوه، له پاراستنی ماف‌وكه‌سایه‌تیی ئافره‌ت‌و، ڕێز لێگرتنی، چ ڕۆڵه بۆ دایكی، چ مێرد بۆ ژنی، چ باب بۆ كچی‌و، ئایه‌ت‌و فه‌رمووده له‌و باره‌وه زۆرن.
چواره‌م:
بۆ چاره‌سه‌ری سته‌مكردن له ئافره‌تانیش “ئه‌گه‌ر بویسترێ ته‌نیا شیعار نه‌بێ”
پێویسته هۆكاره‌كانی بنبڕ بكرێن، كه زۆر‌و جۆراو جۆرن، وه‌ك:
1ـ بوونناسیی‌و تێڕوانینی سه‌قه‌ت‌و پووچی ته‌نیا به‌ماددیی دانانی ژیان‌و، به‌ئاژه‌ڵ ئه‌ژماركردنی ئینسان‌و، به كاڵا‌و ئامڕاز سه‌یركردنی ئافره‌ت‌و، ته‌نیا وه‌ك مێینه سه‌رنجدانی!
2ـ سیستمی دواكه‌وتووانه‌ی كۆمه‌ڵگا، له‌بواری دینداریی‌و دنیا دارییدا!
3ـ پشتگوێ خستنی په‌روه‌رده‌یه‌كی هاوسه‌نگ‌و گشتگیر بۆ جه‌سته‌و ڕووح‌و عه‌قڵ‌و عاتیفه‌و.. هتد، كه سه‌ره‌نجام زۆرێك له منداڵه‌كان كه‌سایه‌تییان به‌شێوه‌یه‌كی كاریكاتێریی ده‌بێ!!
4ـ حوكمڕانیی‌و ئیداره‌دانی میزاجییانه‌و قۆرخكارانه‌ی، دوور له دامه‌زراوه‌یی‌و یاسا سه‌روه‌ریی‌و، مرۆڤ‌و هاووڵاتیی پێوه‌ریی‌و، سه‌ره‌نجام قڕیی‌و پڕیی‌و چینایه‌تیی‌و خۆشگوزه‌رانیی سته‌مكارانه‌و، ئیستغلال كردنی خه‌ڵك به‌تایبه‌ت ڕه‌گه‌زیی مێ!
پێنجه‌م:
به‌دڵنیایی ئه‌ركی كۆتایی هێنان به سته‌مكردن له ئافره‌ت، وێڕای حكوومه‌ت‌و كۆمه‌ڵگا‌و لایه‌نه سیاسییه‌كان‌و ڕێكخراوه‌كان، به‌شێكی گرنگیشی ده‌كه‌وێته سه‌ر خودی ئافره‌تان، به‌تایبه‌ت له‌و ڕووه‌وه كه هه‌وڵبده‌ن وه‌ك مرۆڤێكی سه‌نگین‌و به حورمه‌ت ده‌ربكه‌ون، نه‌ك مێینه‌یه‌كی ته‌ماع تێكراو، وه‌ك خوا فه‌رموویه‌تی: [یدنین علیهن من جلابیبهن ذلك أدنـــى أن يعرفن فلا يؤذين] (اڵاحزاب ــ59ــ)، واته: با (ئافره‌تان) چار شێوه‌كانیان له‌خۆیانه‌وه بپێچن، ئه‌وه نزیكتره، كه بناسرێن‌و ئازار نه‌درێن (واته: بناسرێن كه به حه‌یا‌و حورمه‌تن‌و، هی ته‌ماع تێكران نین).
هه‌روه‌ها هه‌وڵی زیاتر خۆپێگه‌یاندنیان بده‌ن، له‌ڕووی ئیمان‌و عیباده‌ت‌و ڕه‌وشت‌و ئاكاری به‌رز‌وپه‌سه‌ند‌و، شاره‌زایی‌و زانسته‌وه، نه‌ك چه‌قی گرنگیی پێدانیان ته‌نیا ڕواڵه‌ت‌و جه‌سته‌یان بێ‌و، هه‌ندێك كه‌سی نه‌فس نزم، ته‌نیا وه‌ك مێینه‌یه‌كی بووكه شووشه ئاسا، مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن!
شه‌شه‌م:
پێویسته چاوێكی جیددیی به سیاسه‌تی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندندا بگیڕرێته‌وه، كه زۆر جیان ڕه‌واج به‌كلتووری هه‌ڵگێرانه‌وه‌ی كوڕان‌و كچان له‌باب‌و دایك‌و خێزانیان ده‌ده‌ن‌و، سه‌ره‌نجام: تووشی هه‌ڵه‌ولادان ده‌بن‌و باجه‌كه‌یشی ده‌ده‌ن!
حه‌وته‌م:
خۆزگه ئه‌وانه‌ش كه به‌قسه قوڕ بۆ مه‌زڵوومیه‌تیی ئافره‌تان ده‌پێون، كه‌چی ڕوانینیان بۆ ئافره‌ت وه‌ك ڕوانینی دڕنده‌یه بۆ نێچیر!! واز له‌و نیفاق‌و دوانه‌تیی (إِزدواجیه)ه بهێنین، كه (له‌گه‌ڵ گورگ گۆشت ده‌خۆن‌و، له‌گه‌ڵ مه‌ڕیشدا شین ده‌گێڕن) به‌بێ شه‌رم كردن له‌خوا‌و حیساب كردن بۆ خه‌ڵك!
له كۆتاییش دا ده‌ڵێم:
هه‌رگیز پیاوی مسوڵمانی جوامێر، ئیمان‌و ویژدانی ڕێی پێناده‌ن، غیره‌ت‌و ئازایه‌تیی خۆی، له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌یدا تاقی بكاته‌وه‌و، ئازاری بدات، به‌ڵكو هه‌ركات “پاش قۆناغه شه‌رعییه‌كان” دڵنیابوو پێكه‌وه ناژین، پیاوانه‌و شه‌رعییانه ده‌ستبه‌رداری ده‌بێ، وه‌ك خوای میهره‌بان‌و كارزان فه‌رموویه‌تی: [فإمساك بمعروف أو تسريح بإحسان] البقرە ــ229ــ.
عــه‌لـی بـاپــیـر
30/ربیع الأول 1441
27/11/2019ز
هه‌ولێر
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی عه‌لی باپیر