عه‌لی باپیر
02/07/2023
318 جار خوێنراوەتەوە
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی به‌كارنه‌هێنانی وشه‌ی (پیرۆز)ه‌وه بۆ قوڕئان
1- خوای زانا و كاربه‌جێ له مسوڵمانانی قه‌ده‌غه‌كردوه وشه و زاراوه‌كانی خاوه‌ن كتێبان كه مۆركی وانیان پێوه‌یه، به‌كاربێنن و لاساییان بكه‌نه‌وه، بۆ وێنه فه‌رموویه‌تی: ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَقُولُوا رَاعِنَا وَقُولُوا انْظُرْنَا وَاسْمَعُوا ۗ ... ﴿١٠٤﴾ ) البقرة، واته: (ئه‌ی ئه‌وانه‌ی بڕواتان هێناوه! مه‌ڵێن: "راعنا" و بڵێن: "أنظرنا" و ببیستن...). دیاره هه‌رکام لە وشه‌ی: (راعنا) و (أنظرنا) یانی: (چاودێرییمان بكه و ئاگات لێمان بێ)، به‌ڵام خوا "سبحانه وتعالی" به‌كارهێنانی وشه‌ی یه‌كه‌می قه‌ده‌غه‌كرد، چونكه جووله‌كه‌كان به دوو مانای نه‌شیاو بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا "صلی الله علیه وسلم" به‌كاریان دێنا – وه‌ك له هۆی هاتنه‌خواردا باسكراوه -، وشه‌یه‌كی جێگره‌وه (بدیل)ی بۆ دانان، وشه‌ی كتێبی پیرۆز (Holy Book)یش زاراوی جووله‌كه و نه‌صڕانییانه بۆ كتێبه‌كه‌یان!
2- خوا "سبحانه وتعالی" قوڕئانی به وشه‌ی: پیرۆز (مقدس) وه‌سف نه‌كردوه و، به وشه‌كانی:
١- (مبارك) واته: پێزدار و به‌رهه‌مدار، ( كِتَابٌ أَنْزَلْنَاهُ إِلَيْكَ مُبَارَكٌ .... ﴿٢٩﴾ ) ص.
٢- (علي)، واته: به‌رز.
٣- (حكیم)، واته: كارزان، ( وَإِنَّهُ فِي أُمِّ الْكِتَابِ لَدَيْنَا لَعَلِيٌّ حَكِيمٌ ﴿٤﴾ ) الزخرف.
٤- (عظيم)، واته: مه‌زن، ( وَلَقَدْ آتَيْنَاكَ سَبْعًا مِنَ الْمَثَانِي وَالْقُرْآنَ الْعَظِيمَ ﴿٨٧﴾ ) الحجر.
٥- (ذكر)، واته: بیرخه‌ره‌وه، ( إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ ﴿٩﴾ ) الحجر.
٦- (كریم)، واته: به‌ڕێز و به‌خشندە، ( إِنَّهُ لَقُرْآنٌ كَرِيمٌ ﴿٧٧﴾ ) الواقعة.
٧- (مجید)، واتە: شکۆدار، ( ق ۚ وَالْقُرْآنِ الْمَجِيدِ ﴿١﴾ ) ق.
وه‌سف و پێناسه‌ی كردوه، وێڕای چەند وەسفێکی دیکەش.
كه‌واته: با خۆمان له لاساییكردنه‌وه و شوێنكه‌وتنی جووله‌كه و نه‌صڕانییان له تایبه‌تمه‌ندیی ئایینییاندا بپارێزین و، پابه‌ند بین به وشه و زاراوه قوڕئانیی و سوننه‌تییه‌كانی خۆمانه‌وه و، بێگومان هه‌ڵه و په‌ڵه‌ی دیكه‌شمان زۆرن، كه به‌هۆی لاساییكردنه‌وه و شوێنكه‌وتنی كوێرانه و له قوڕئان و سوننه‌ت دووركه‌وتنه‌وه‌مانه‌وه گیرۆده‌یان بووین و، خوا یار بێ ده‌بێ هه‌موویان لابه‌رین.
عه‌لی باپیر
14/12/1444 ك
2/7/2023 ز
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی عه‌لی باپیر