عهلی باپیر
28/04/2021
330 جار خوێنراوەتەوە
باهەموو لایەک وریابین کۆمەڵگاکەمان زیاتر دانەڕووخێ!
مامۆستا عهلی باپیر پهیامێك بڵاودهكاتهوهو لهبهشێكی پهیامهكهدا
سهرۆكی كۆمهڵ دهنووسێو دهڵێ: با هەرچی زووە فریای خۆمانو کۆمەڵگاو قەوارە سیاسییەکەمان
بکەوین، کە بە هۆی دژایهتیی ئایینو ههڵوهشاندنهوهی ڕهوشتو یاساشكێنییو ستەمو
لادانو قڕییو پڕییو بێدادییەوە، زۆر بێ هێزو پێز بووە.
بسم
الله الرحمن الرحیم
باهەموو
لایەک وریابین کۆمەڵگاکەمان زیاتر دانەڕووخێ!
لە ڕۆژانی ڕابردوودا چەند ڕەفتارێک نوێنران، مایەی
نیگەرانییو بێزاریی خەڵکێکی زۆربوونو، زەنگێکی دیکەی مەترسییداربوون، بۆیە بە پێویستم
زانی چەند قسەیەک بۆ هەموو لایەک بکەم بە گشتیی:
یەکەم:
بێگومان هیچ کاتێک
کۆمەڵگای بەشەریی لە هەڵەو پەڵەو تاوانو لادانو، لە کەسانی نەخۆشو خراپەکار خاڵیی
نابێ، بەڵام ئەوەی لە تاوانو خراپەکاریی زلترو بەزەڕترە، بریتییە لە زەمینە بۆ خۆشکردنیو
هاندان لەسەری، لەلایەن کاربەدەستانو دەستڕۆیشتووانەوە! ئا ئەوە مایەی عەیبداریی
دنیاو شەرمەزاریی قیامەتە، وەک خوای دادگەرو کارزان فەرموویەتی:
(إنَّ الَّذِينَ
يُحِبُّونَ أَنْ تَشِيعَ الفاحِشَةُ فِي الَّذِينَ آمَنُوا لَهُمْ عَذابٌ ألِيمٌ
فِي الدُّنْيا وَالآخِرَة...) النورـ 19 ـ .
دووەم:
بە دڵنیایی حوکمڕانو
بەرپرسانو، شێوەی بوونناسییو عەقیدەیانو، جێی گرنگییو بایەخ پێدانیانو، شێوەی
هەڵسوکەوتیان، کاریگەریی گەورەی بە هەردوو باری چاکو خراپدا لەسەر خەڵک هەیەو، بە
خۆڕایی نەگوتراوە: (الناس علی دین ملوکهم)، ئنجا زۆر جێی خەفەتو ناسۆرە، کە زۆربەی
حوکمڕانو بەرپرسو کاربەدەستانی هەرێم، وایان تێدا دەبینرێ کە پشت لە خواو ئایینن،
یان بەلای کەمەوە بێ باکو بێ هەستو نەستو بێ هەڵوێستن، لە مەڕ ئایینو عەقیدەو
ئەخلاقی کۆمەڵگاو، هیچ مشوور خۆرییەکی دڵسۆزانەیان لەو بارەوە نیە.
سێیەم:
پێشینان گوتوویانە:
(خەتی خوار لە بن سەری (گا)ی بنەدایە) هەروەها گوتوویانە: (گچکە دەڵێن لەسەر
بانان، گەورە دەڵێن لەبنە بانان)، بۆ ئەوەی بزانین ئاڕاستە (إتجاه)ی حوکمڕانییو سیاسەتی
زۆربەی کاربەدەستانو بەڕێوەبەرانی ئێستای هەرێم، ڕوو بەرەو کوێیە؟ دەبێ سەرنجی ئەو
کەناڵە ڕاگەیاندنانە بدەین بە هەموو جۆرەکانییانەوە، کە سەر بە حوکمڕاناننو لەلایەن
ئەوانەوە ئاڕاستە دەکرێنو، بە پارەی حەڕامی داهاتی دەست بەسەردا گیراوی خەڵکو وڵات
سەخاوەتمەندانە تەمویل دەکرێن.
کە دەبینین کاری زۆر دەکەن لەسەر لەخوا
دوورخستنەوەی خەڵک "بەتایبەت گەنجو لاوانمان بە کوڕو کچەوە" هەروەها لەلا
کاڵکردنەوەی ئیمانو عەقیدەو ئەخلاقو حەڵاڵو حەڕامو، گومانو دوو دڵیی خستنە عەقڵو
دڵی خەڵک، وێڕای هێنانە سەر شاشەی کەسانێکی نەشارەزا بە ئیسلامو زوڕناژەنی دەستەڵاتو،
بە کەیفی خۆیانو پارە پێدەرو ئاڕاستەکەرەکانیان، قسەکردنو فەتوادانو حەڕام حەڵاڵکردنو
حەڵاڵ حەڕام کردنو...هتد!
چوارەم:
کەچی لەبەرانبەر
ئەو ئاڕاستە دژی ئایینو ئەخلاقەدا، کە تواناو بودجەیەکی بەلاشی زەبەلاحی لە پشتەوەیە،
ئەگەر کەسانێک هەبن چوار قسەی دڵسۆزانەی حەق بکەنو ڕەخنە بگرنو، بیانەوێ بەر بەلێشاویی
ستەمو فەسادو داڕووخان بگرن، وێڕای چەکی لەمێژینەی تۆمەتبارو بگرە تاوانبار کردنیش،
چەکی زار بەستنو گرتنو دەرکردنو...هتدیش ئامادەیە، دەرکردنو زاربەستنی چەندان
وتاربێژی هەقبێژو دڵسۆزو متمانە پێکراو و قسە لێوەرگیراوی ئەم وڵاتەو، ژمارەیەک ڕاگەیاندنکاریش،
نموونەیەکی زەقن لەو بارەوە.
پێنجەم:
ئەمەش چەند دیمەنێکی
زەق لە واقیعی ئێستاماندا، وەک چەند نموونەیەک کە کەمو زۆر ڕاستەو خۆو ناڕاستەوخۆ،
دەستی حوکمڕانو کاربەدەستانێکی هەرێمیان تێدایە، یان بەلای کەمەوە: شوێنەوارو دەرهاویشتەی
ئەو شێوە حوکمڕانییو بەڕێوەبردنەی وڵاتن:
١ــ
هەڵوەشانەوەی خێزانەکان ڕوو لە زیادبوونەو، بە پێی ئامارەکانی دادگاکان ئەمە بۆتە
دیاردەیەکو بەردەوام لە هەڵکشاندایە.
٢ــ
چەندان ئوتێلو باڕو یانە بەکاردەهێنرێن بۆ بەد ڕەوشتیی.
٣ــ
خۆ کوشتنو کوشتن لە نێو هەردوو ڕەگەزدا، ڕوو
لە زیادبوونە.
٤- ئاڵوودەبوون بە ماددە هۆشبەرەکانو نێرگەلەکێشانو
قومارو مەساجو... لە تەشەنەکردنی بەردەوام
دان.
٥ــ
ڕێژەی تاوان بە گشتیی زیادی کردوەو، لە هەندێک لە زیندانەکاندا سزادراوان بە تاوانی
نێربازیی لەپێش کوشتنو دزییو...هتدەوەن.
٦ـ
ناوەندەکانی خوێندن، لە پەروەردەو زانستو فێرکردن، خاڵیی بوونەوەو ئاستی زانستیی
لە هەرێمدا بەردەوام لە دابەزیندایە.
٧ــ
لە ئەنجامی دەستی حیزبییو سیاسیی تێخستنی دادگادا، بە زۆری ڕۆڵی سەربەخۆییو دادگەرانەو
متمانە پێکراوانەی لەدەستداوەو، خەڵک بیری تۆڵەکردنەوە (إنتقام) دەکەنەوە بۆ وەرگرتنەوەی
مافێکیان.
8- بهردهوامیی
دهست بهسهرداگرتنی زهویو موڵكو ماڵی گشتییو، بهقاچاغ هێنانی شمهك لهسنوورهكانهوه،
لهلایهن باندهكانی سهر به كاربهدهستانهوه.
شەشەم:
بە دڵنیایی خەڵکی
دیندارو بوێر، شایستەی دەستخۆشییو تەقدیرن کە دژی ناشەرعییو خراپەکاریی بن لە وڵاتداو،
ئەرکی سەشانی خۆیان جێ بەجێ دەکەن، بەڵام:
یەک: دەبێ وریابنو تووشی تێپەڕاندن نەبن،
چونکە مسوڵمانهتیی ڕاستو هاوسەنگ ئەوەیە: کە نە لە ئیسلامو شەریعەت بەجێ بمێنیو،
نە لێیشی تێپەڕێنی.
دوو: وەک چۆن بە هەندێک ڕەفتاری ناشیرینی ڕەوشتیی
قەڵس دەبنو هەڵوێست وەردەگرن، پێویستە ئاواشو بگرە زیاترو لەپێشتریش، بە ستەمکارییو
گەندەڵییو قۆرخکارییو، بە ملیاردلێر کردنی کەمینەیەکی حیزبو خزم، قەڵس بنو هەڵوێست
وەربگرن، چونکە بێ شەرعیی لە هەر ڕووێکەوەبێ هەر نا شەرعییو خراپەو، ناشەرعییە
گشتییەکانیش لە بواری حوکمڕانییو ئیدارەو ئابوورییو کۆمەڵایەتییدا، کە زیانهكانیان
هەموولایەک دەگرنەوە، خراپتریشن، خوای دادگەریش لە قوڕئانی خۆیدا دوو جاران نەفرینی
لە ستەمکاران کردوە:
أــ (...أَلا
لَعْنَةُ اللهِ عَلَى الظَّالِمِين) هود ـ18ـ.
ب ــ (...أنْ لَعْنَةُ اللهِ عَلى
الظَّالِمين) الأعراف ـ44ـ.
حەوتەم: لە کۆتاییدا ڕوو لە هەموو لایەک دەکەمو
دەڵێم:
با وریابین! یەکێک لە یاساکانی خوا (سنن الله)
لە ژیانی بەشەردا ئەوەیە کە بە هۆی ستەمو بێدادییەوە، کۆمەڵگاکان هەرەس دێننو دەڕووخێن،
وەک خوا فەرموویەتی:
أ ــ (وَكَمْ قَصَمْنا
مِنْ قَرْيَةٍ كانَتْ ظَالِمَة...) الأنبياء ـ11ـ.
ب ــ (وَتِلْكَ الْقُرىَ أَهْلَكْناهُمْ بِمَا ظَلَمُوا...) الكهف ـ59ـ.
كەواتە با هەرچی زووە فریای خۆمانو کۆمەڵگاو قەوارە
سیاسییەکەمان بکەوین، کە بە هۆی دژایهتیی ئایینو ههڵوهشاندنهوهی ڕهوشتو یاساشكێنییو
ستەمو لادانو قڕییو پڕییو بێدادییەوە، زۆر بێ هێزو پێز بووە، با پاكسازییو
چاکسازییەکی هەمەلایەنەی ڕیشەیی تێدا بکەینو، نەهێڵین ببێتە فیدای بەرژەوەندیی
ناشەرعییو سەروەتو سامانی بە ستەمو گەندەڵیی وەسەرێک نراوی، چەند حوکمڕانێکی
بازرگانو، مشەخۆرەکانی دەوروو بەریان، ئەگەر نا با دڵنیابیین بێدەنگو بێ هەڵوێستان
لەبەرانبەر خراپهكارو ستەمکاراندا، لە دنیاو دوا ڕۆژدا، بە ئاگری ئەوانەوە دەسووتێن،
وەک خوا فەرموویەتی:
أ ــ (وَلا
تَرْكَنُوا إِلى الَّذِينَ ظَلَمُوا فَتَمَسَّكُمُ النَّار...) هود ـ113ـ.
ب
ــ (وَاتَّقُوا فِتْنَةً لاتُصِيبَنَّ الّذِينَ ظَلَمُوا
مِنْكُم خَاصَّةً...) الأنفال ـ25ـ.
هیوادارم سەرنجو
ڕەخنەو پێشنیارەکانم لە هەموو لایەکەوە لێوەرگیرێن، بهرلهوهی كار لهكاربترازێو
پهنجهی پهشیمانیی بگهزین.
دڵسۆزی
هەموولایەک: عەلی باپـیـر
16/ ڕەمەزانی/
١٤٤٢كـ
٢٨/٤/ ٢٠٢١ز
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی عهلی باپیر