عه‌لی باپیر
19/09/2023
399 جار خوێنراوەتەوە
يادكرنه‌وه‌ی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری خوا له‌نێوان خواپه‌رستیی‌و بیدعه‌تدا
وێڕای كتێبی (یادو بۆنه‌و جه‌ژنه‌كان‌و هه‌ڵسه‌نگاندنێك) جارانی دیكه‌ش له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه دواوم‌و لەڕۆژانی: (13/12/2014)و (29/12/2015)و (20/8/2022)زدا سێ نووسینم بڵاوكردوونه‌وه.
ئێستاش ده‌ڵێم:
به ڕای زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری زانا‌و پێشه‌وایان، بیدعه‌ت به چه‌مك‌و واتای شه‌رعیی، ئه‌وه‌یه كه له بواری ئیمان‌و عه‌قیده، یان خواپه‌رستیی‌و (عبادة)دا، دابهێنرێ‌و په‌یدابكرێ، چونكه له‌و دوو بواره‌دا شه‌ریعه‌ت خاڵی خستۆته سه‌ر پیت‌و، چۆته نێو ورده‌كارییه‌كانه‌وه، بۆیه هه‌رچی له‌و دوو بواره‌دا دابهێنرێ، زیاده‌و ناڕه‌وایه، به‌ڵام بواره‌كانی دیكه‌ی دینداریی‌و مسوڵمانه‌تیی كه به: نه‌رێته‌كان (العادات)و هه‌ڵس‌و كه‌وته‌كان (المعاملات)، ته‌عبیریان لێكراوه، بناغه تێیاندا ڕێپێدران (إباحة)و ڕه‌واییه‌و، گرنگ ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌قێكی شه‌ریعه‌تدا دژ نه‌وه‌ستن‌و، به‌رژه‌وه‌ندییش بهێننه‌دی، زانایانیش وه‌ك بنچینه‌یه‌ك له‌وباره‌وه گوتوویانه:
(الأصل في العبادات الحظر إلّا ما ورد عن الشارع تشريعُهُ، والأصل في العادات الإباحة إلّا ما ورد عن الشارع تحريمُهُ) أصول الفقه المهمَّة: ص106، عبدالرحمن بن ناصر السَّعدي.
واته: (بناغه له خواپه‌رستییه‌كاندا قه‌ده‌غه‌بوونه، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی شه‌رعدانه‌ر داینابێ‌و، بناغه له هه‌ڵس‌و كه‌وته‌كاندا ڕه‌واییه، مه‌گه‌ر شتێك له شه‌رعدانه‌ره‌وه قه‌ده‌غه‌كردنی هاتبێ).
هه‌ڵبه‌ته بۆنه‌و یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری كۆتایی‌و، سه‌رجه‌م یادو بۆنه نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتیمانیی‌و پیشه‌یی‌و جیهانیی‌و ئاینییه‌كانی دیكه‌ش، له‌بازنه‌ی عاده‌ت‌و هه‌ڵس‌و كه‌وته‌كاندان، وەك لە كتێبی ناوبراودا ڕوونمان كردۆتەوەو، بۆ كەسێكیش ورد سەرنج بدات‌و، قەناعەتی پێش وەختەو دەمارگیرییش ڕێی لێ نەگرتبێ، ئاشكرایە، مادام له‌شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردن "پێشتریش نێوه‌ڕۆكیان"دا ناشه‌رعیی نه‌بێ، له‌سه‌ر بناغه‌كه‌ی خۆیان كه ڕه‌وایه‌تییه، ماون‌و، هیچكه‌س بۆی نیه بیانخاته خانه‌ی بیدعه‌ت‌و پەیداكراوانەوە له دیندارییدا، مه‌گه‌ر بۆ كه‌سانێك به‌هه‌ڵه به‌نیه‌تی خواپه‌رستیی (عبادة) ئه‌نجامیان بده‌ن، كه ئه‌وكاته ده‌كه‌ونه به‌ر حوكمی: (مَنْ أحدث في أمرنا هذا ما ليس منه فهو ردّ) متفق علیه.
واته: (هه‌ركه‌س لەم كاره‌ماندا شتێك په‌یدا بكات له‌و نه‌بێ، ڕه‌تكراوه‌یه).
هه‌ڵبه‌ته هه‌ڵس‌و كه‌وت‌و عاده‌ته‌كانیش مادام به‌هانده‌ری ڕازییكردنی خوا‌و سوود گه‌یاندن به خه‌ڵك‌و، شێوازی شه‌رعییانه بن، پاداشتیان له‌سه‌ر هه‌یه هه‌ركه‌س به‌ئه‌ندازه‌ی خۆی.
لەوبارەوەش ئەم چەند خاڵە دەخەمەڕوو:
یه‌ك:
با هه‌موومان پێكه‌وه سینگ فراوان بین‌و، ده‌مارگیریی‌و داخراویی‌و ته‌نیا قسه‌ی خۆپێ ڕاستبوون، وه‌لا بنێین‌و، به‌بێ باش‌و ورد سه‌رنجدان‌و ڕامان له قسه‌ی به‌رانبه‌ر، حوكمی سه‌ركێڵانه‌و به‌په‌له‌ی به‌سه‌ردا نه‌ده‌ین: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا ضَرَبْتُمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَتَبَيَّنُوا...) النساء -94-.
دوو:
با به‌گشتیی ته‌ماشای كتێب‌و سه‌رچاوه‌كان‌و بیر‌و تێگه‌یشتنی زانایان بكه‌ین‌و، خۆمان به‌چه‌ند كتێب‌و سه‌رچاوه‌یه‌ك‌و، زانایانێكی شوێنێكی جوگڕافیی تایبه‌ت‌و، كۆمه‌ڵێك فه‌تواو بیروڕای دیارییكراوه‌وه، نه‌به‌ستینه‌وه‌و، دڵنیابین كه زانایانیش هه‌ڵه‌و په‌ڵه‌و كه‌وتنه ژێركاریگه‌ریی واقیعی سیاسیی‌و كلتوور‌و مه‌شڕه‌ب‌و مه‌زهه‌بیان، هه‌ن‌و، له‌دوای پێغه‌مبه‌ری كۆتاییش "صلی الله علیه وسلم" نه هیچكه‌س له هه‌ڵه‌و گوناح پارێزراوه‌و، نە هیچكه‌سیش یه‌كسانە به ئیسلام‌و هه‌رچی گوتی، قسه‌ی ئیسلام بێ!
سێ:
به‌دڵنیایی زانیاریی‌و شاره‌زایی قووڵ‌و فراوان‌و، دڵسافیی‌و پاكیی‌و چاكیی ده‌روون (تزكیة النفس) هاوكاری مرۆڤ ده‌بێ بۆ: سینگ فراوانیی‌و لێبورده‌یی‌و عه‌قڵ كراوه‌یی، كه‌واته: با وریابین! له مسوڵمانه‌تییماندا هه‌میشه هێڵی فراوان‌و فه‌ڕاحی شه‌ریعه‌ت بگرین‌و، خۆمان نه‌ئاخنینه باریكه ڕێیه‌كی ته‌نگه‌به‌رو، له‌گه‌ڵ ڕێزماندا بۆ زانایان، به فه‌تواو تێگه‌یشتنه‌كانیان، كە زادەی بیر‌و هۆشیانە لە ڕۆژگاری خۆیاندا، عه‌قڵ‌و ده‌ست‌و پێی خۆمان نه‌به‌ستین‌و، دڵنیابین ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش له ڕۆژگاری ئێمه‌دا ژیابان، "وەك عادەتی خۆیان" چاویان به زۆرێك له فه‌تواو بیر‌و بۆچوونه‌كانیاندا ده‌گێڕایه‌وه، چونكه فه‌تواو بۆچوونه‌كان به‌پێی كات‌و شوێن‌و ژینگه‌و حاڵ ده‌گۆڕێن: (الفتوى تختلف زماناً ومكاناً وبيئة وحالاً).
چوار:
ئەو یادو بۆنەیە چەند سەدەیەكە لەنێو مسوڵماناندا وەك عادەتێكی باش بۆتە باو و زۆربەی هەرە زۆری مسوڵمانان گرنگیی پێدەدەن، هەر لە كۆنەوەش لەنێوان زانایاندا مشت‌و مڕی لەبارەوە كراوەو، ئەو ڕاجیاییەش لەیەكدی تەحەممول كراوە، ئەوەی زیاتریش ناڕەوایی ئەو یادو بۆنەیەی ورووژاندوە، زانا فەڕمییەكانی سعوودیە بوون‌و، ئاشكراشە ئەو زانایانە لەمێژە لەبەرانبەر حوكمی میراتیی‌و بنەماڵەیی ئەو وڵاتەدا بێدەنگ بوون‌و، كاتی خۆشی ساڵانە حەفتەیەكیان تەرخان كردبوو بۆ یادو بیرەوەریی (شیخ محمد بن عبدالوهاب)، كەچی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەریان "صلی الله علیه وسلم" پێ ناڕەواو بیدعەت بوو!!
ئێستاش گەلێك شت لەو وڵاتەدا گۆڕاوەو كەم شت لەجێی خۆیدا ماوەو، مسوڵمانانی باش تێگەیشتووش لە قوڕئان‌و سوننەت، شەریعەت دەكەنە پێوەرو تەرازووی گرنگییدان‌و هەڵسەنگاندنی شتەكان‌و، لێناگەڕێن سەرگەرمبوون بە وردە بابەتە ڕاجیاییەكانەوە، لە كارە گەورەو گرنگەكان‌و ئامانجە سەرەكییەكانی شەریعەت، بێ ئاگایان بكات‌و، برایەتیی‌و دۆستایەتیی نێوخۆشیان بە بنەمایەكی گرنگ‌و سەرەكیی مسوڵمانەتییان دەزانن‌و، بەهیچ شێوەیەك‌و بۆ هیچ شتێك دەستبەرداری نابن.
پێنج:
كەسانێك كە لە ڕابردوودا لەسەر بناغەی لاساییكردنەوەو دەمارگیریی‌و داخراویی، فەتواو قسەی هەندێك لەو جۆرە زانایانەیان كردوونە بەدیلی قوڕئان‌و سوننەت، با دەرس‌و پەند لە هەڵەكانیان وەربگرن‌و، بە كردەوە "نەك بە شیعار‌و قسە" پابەندی قوڕئان‌و سوننەت بن‌و، چیدیكە بەناوی شوێنكەوتنی پێشینی چاكەوە، ئاو بەئاشی حوكمڕانانی ستەمكارو گەندەڵدا نەكەن‌و، بەهۆی سەرقاڵكردنی مسوڵمانان بە هەندێك وردە مەسەلەی خیلافییەوە، لە واقیعی سیاسیی‌و ئابووریی‌و كۆمەڵایەتیی‌و ئەخلاقیی ناشەرعیی كۆمەڵگایەكەیان، بێ ئاگا‌و بێ هەست‌و هەڵوێستیان نەكەن!
بێگومانیش حیكمه‌ت‌و ئامانجی یادكردنه‌وه‌ی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ری خوا "صلی الله علیه وسلم" شادیی‌و دڵخۆشیی ده‌ربڕینی مسوڵمانانە، پێی‌و، زیاتر به‌رچاو ڕوونكردنه‌وه‌یانه له‌باره‌ی: ئایین‌و ڕێباز‌و سیڕه‌و ژیان‌و ڕه‌وشت‌و ئاكاری به‌رزو مه‌زنی‌و، چۆنیه‌تیی دینداریی‌و دنیاداریی كردنیه‌وه، ئنجا له‌سه‌ر یادكه‌ره‌وانی له‌دایكبوونیشی فه‌ڕزه، خۆیان له هه‌ر قسه‌و ڕه‌فتارێكی ناشه‌رعیی‌و ناڕه‌وا بپارێزن‌و، به‌جۆرێك یادی بكه‌نه‌وه، مایه‌ی دڵخۆشیی‌و ڕه‌زامه‌ندیی خۆی‌و، پێش ئه‌ویش خوای په‌روه‌ردگارو میهره‌بان بێ.
عـه‌لـی باپــیــر
4/ ربیع الأول/1445ك
19/9/2023ز
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی عه‌لی باپیر