سالار مه‌حمود 19/05/2022 227 جار خوێنراوەتەوە

پلاسخارت راست ناکات دۆخی کوردستان زۆر باشە

نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان، گوایە ئاماژەی بە مەترسی سەر ھەرێم کردوە، بەڵام با بپرسین ئەوان چیان بۆ دیموکراتیزەکردنی کوردستان و عیراق کردووە؟

دامەزراوەی UN دامەزراوەیەک نییە رۆڵی سیاسی گەورە ببینێت و مەبەستیان نییە ئەم ناوچەیە حوکمڕانی باشی ھەبێت، UN بەشێکە لە سیاسەتی ئەمریکاو ھاوبەشەکانی، ھەمیشە خەریکی موجامەلەی دەسەڵاتە نا دیموکراسیەکانن.

لە سەدا بیستی خەڵکی عیراق بەشداری ھەڵبژاردنی کرد، ئەوان یەکەم لایەن بوون پشتیوانی قبوڵکردنی ئەنجامەکەیان کرد.

تورکیا بە قوڵایی ھاتووەتە ناوخاکی ھەرێمەوە UNی بەناو داکۆکی لەمافی گەلان و مافی مرۆڤ، بێھەڵوێستانە تەماشا دەکەن.

دامەزراوەکەی پلاسخارت UN یەکێکە لە گەندەڵترین دامەزراوە جیھانیەکان، گەندەڵی بەناوی مافی مرۆڤ و دژایەتی گەندەڵی.

سەبارەت بە دژایەتی گەندەڵی، ھەرگیز UN یارمەتی کوردستانی نەداوە، وەک چۆن یارمەتی عیراقیش نادەن.

دۆسیەی لادانی خودی پلاسخارت لە وەزیری لە وڵاتی خۆی، دەریخست ئەو شایەنی ئەوەیە نوێنەری ئەو دامەزراوە بێت لە عیراقێکدا کە لە گەندەڵیدا لە تۆپی وڵاتانی جیھان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەتا