18/12/2020 341 جار خوێنراوەتەوە

عێراق بەنیازە بۆ دەستخستنی پێكوتەی كۆڕۆنا ڕێككەوتن لەگەڵ كۆمپانیای (فایزەر) واژۆ بكات

په‌یام

عێراق بەنیازە بۆ دەستخستنی پێكوتەی كۆڕۆنا ڕێككەوتنێك لەگەڵ كۆمپانیای (فایزەر) واژۆ بكات و لەئێستاشەوە ڕیزبەندی ئەوانەی سەرەتا پێكوتەكەیان پێ دەدرێت دیاریی كردووە.

(ڕیاز عەبدولئەمیر حلفی) بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند كە دانوستانەكانیان لەگەڵ كۆمپانیای (فایزەر)ی ئەمریكی بۆ دەستخستنی پێكوتەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە چارەكی دووەمی ساڵی داهاتوو، بەرەو پێش چووە.

ئاژانسی هەواڵی عێراقی لەسەر زاری (ڕیاز حلفی)یەوە گواستیەوە "پێشبینی دەكرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا گرێبەستەكە واژۆ بكرێت".

ئەو وتیشی: وەزارەتی تەندروستی گرێبەستی ملیۆنێك و 500 هەزار پێكوتەی لەگەڵ فایزەر دەكات و پێدەچێت بڕەكە گۆڕانی بەسەردا بێت و زیاد ببێت.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشكراشی كرد "ئەو بڕەی پێكوتەیەی دێتە عێراق بەپێی ئەوەی پێشتر بڕیاری لێ دراوە سەرەتا بە كارمەندانی تەندروستی دەدرێت، دواتر نەخۆشانی درێژخایەن و دوای ئەوانیش بەساڵاچووان و هێزە ئەمنییەكانی پێ دەكوترێت.

بەرپرسەكەی وەزارەتی تەندروستی وتیشی: تائێستا كاریگەرییە لاوەكییەكانی پێكوتەكە لە كاریگەرییە باوەكانی هەر پێكوتەیەكی دیكە تێپەڕی نەكردووە كە خۆی لە سەرێشە و تایەكی سووكدا دەبینێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق بەڵێنیدا شایستە داراییەكانی جووتیاران دوای جەژن خەرجبکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە ئاكامی تەقینەوەی مینێک سێ ئەندامی دژەتیرۆری عێراق كوژران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    شاندێكی ئەمنیی عێراق دەچێتە تاران و هێرشەکانى سەر هەرێمیش تاوتوێ دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    حەموودی: هیچ هاوپەیمانییەك لە دەرەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی قبوڵ ناكرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هەناردەكردنی نەوتى عێراق لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە بەمزووانە دەستپێدەكاتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی: پابەندی چارەسەركردنی هەموو پرسەكانین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆى قەرزەوە، عێراق دەست بەسەر ماڵ و سامانی كۆمپانیای كۆڕەك دەگرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاوێژكارێكی زەیدى: عێراق داوای وەرگرتنی قەرزی لە بانكی نێودەوڵەتی نەكردووە

سەرەتا