02/04/2021 424 جار خوێنراوەتەوە

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی سوپای عێراق: سورین لەسەر جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەی شنگال‌

په‌یام

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی سوپای عێراق ڕایدەگەیەنێت، سورن لەسەر جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەی شنگال‌ و ڕێگە بە بوونی دیاردەی چەكداریی لەناو شارەكەدا نادەن.

لیوا تەحسین خەففاجی وتەبێژی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی سوپای عێراق ڕاگەیاند، لەناو بودجەی ئەمساڵدا جێگا بۆ دامەزراندنی خەڵكی شنگال لەناو هێزە ئەمنییەكاندا كراوەتەوە.

جەختیشیكردۆتەوە، سورن لەسەر جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەی شنگال‌و دەركردنی هێزە چەكدارییەكان لەوشارە.

خەففاجی ئاماژەی بەوەشكردوە، "ناكرێت ڕێگە بەبوونی دیاردەی چەكداریی لەناو شنگال بدرێت جگە لەو هێزانەی ڕێككەوتنیان لەسەركراوە".

لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا سوپای عێراق ڕایگەیاند، تاوەكو سەرەتای مانگی نیسان مۆڵەت دەدەنە گرووپە چەكدارییەكان شنگال چۆڵبكەن، ئەگەرنا بە زەبری هێز دەریاندەكەن، بەڵام لەدوای تەواوبوونی ئەو ماوەیە دەركەوت ڕیككەوتن لە نێوان ئەو گروپانە و سوپای عێراق كراوە و بەپێی ئەوە هێزە چەكدارییەكانی نزیك لە پەكەكە لە شنگال دەمێننەوە.

ڕۆژی 9ی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردووش، حكوومەتی هەرێمی كوردستان‌ و بەغدا لەسەر ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال ڕێككەوتن كە سەرجەم گرووپە چەكدارییەكان ناوەندی شاری شنگال چۆڵ دەكەن ‌و ئەركی ئاسایشی ناوچەكەش بە پۆلیسی فیدراڵی دەسپێردرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 خولەک پێش ئێستا

    عێراق لە هەوڵدایە بۆرى نەوت بۆ سەر دەریای سپی ناوەڕاست ڕابکێشێت

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتی نەوتی عێراق داوای زیادكردنی هەناردە و ڕێگەی جێگرەوە دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    داهاتە نانەوتییەكانی عێراق گەیشتە 16% و ڕیكۆردێكی مێژوویی تۆمار كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران هێشتا وەڵامى عەلى زەیدى بۆ پاراستنی نەوتی عێراق نەداوەتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکوەزیرانی عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه‌ نێوه‌ندگیری له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێراندا كردبێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق و ئێران جەخت لە خێراكردنی پڕۆژەی هێڵی ئاسنینی بەسرە-شەلەمچە دەکەنەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا لە ڕێگەی سووریاوە دەستى بە هاوردەکردنى نەوتى عێراق کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: لە هەوڵداین 11 ملیار دۆلارمان لە عێراق وەربگرینەوە

سەرەتا