27/05/2025 351 جار خوێنراوەتەوە

بەرشەلۆنە پلەی یەکەم و ڕیاڵ مەدرید لە پلەی دووەم دەبینرێت

پەیام سپۆڕت -دروود محەمەد

یانەی بەرشەلۆنە زۆرترین داهاتی لە پەخشی تەلەفزیۆنی یارییەکانی ئەم وەرزەی لایگا بەدەست هێناوە و یانەی ڕیاڵ مەدریدیدیش لە پلەی دووەمدایە.

  ڕۆژنامەی مارکا ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە داهاتی پەخشی تەلەفزیۆنی یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانی بڵاوکردەوە، یانە کەتەلۆنییەکە بە بڕی 57 ملیۆن یۆرۆ زۆرترین قازانجی دارایی کردووە و پلەی یەکەمی گرتووە.

مارکا باس لەوەش دەکات، ڕیاڵ مەدرید بەروارد بە وەرزی ڕابردوو داهاتەکەی کەمی کردووە و بە کۆکردنەوەی 51 ملیۆن یۆرۆ لە دوای بەرشەلۆنەوە پلەی دووەمی گرتووە، هەرچی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدیشە بە 44 ملیۆن یۆرۆ لە پلەی سێیەمدایە و ئەتلەتیک بیلباویش بە 37 ملیۆن یۆرۆ لە پلەی چوارەم دەبینرێت.

هەریەکە لە یانەکانی ڤیاڕیاڵ و ڕیاڵ بیتس و سێڵتاڤیگۆ و ڕایۆ ڤایکانۆ و ئۆساسۆنا و ڕیاڵ مایۆرکا لە نێوان 30 بۆ 10 ملیۆن یۆرۆ پلەکانی پێنجەم تاوەکو دەیەمیان گرتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئاربیلوا و بێلینگهام بە تووندی هەڕەشە لە بایرن میونخ دەکەن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکی ناپۆلی دیدگایەکی نوێ بۆ یاساکانی تۆپی پێ دەخاتەڕوو

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    هاندەرێکی ئارسیناڵ سکاڵا دژی یانەکە تۆمار دەکات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    بایرن میونخ پێکانی یاریزانێکی لاوی ڕاگەیاند

  • پێش 1 هەفتە

    فلیک: تەنیا بیر لە سەرکەوتن دەکەینەوە

  • پێش 1 هەفتە

    ماڵدینی هۆکاری پاشەکشەی تۆپی پێی ئیتاڵی ڕوون دەکاتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    ئارتێتا خاڵی سەرەکی بۆ ڕکابەریکردن لەسەر نازناوەکان ئاشکرا دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    دزیکۆ لەسەر ئاهەنگگێڕانی یاریزانانی ئیتاڵیا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بۆسنە قسەی خۆی کرد

سەرەتا