پێش 1 هەفتە
135 جار خوێنراوەتەوە
كۆمیسیۆن: پێش جه‌ژن ده‌رگای ناو تۆماركردن بۆ كارمه‌ندی سه‌ر سندوق ده‌كرێته‌وه
په‌یام
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نێت پێش جه‌ژن ده‌رگای ناوتۆماركردن بۆ كارمه‌ندی سه‌ر سندووق ده‌كرێته‌وه.
جومانه غه‌لای، وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، ڕۆژی سێشه‌ممه 3ی حوزه‌یران ده‌رگای ناونووسین ده‌كرێته‌وه بۆ كارمه‌ندانی سه‌ر سندووق بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
ڕاشیگه‌یاندووه: كۆمسیۆن لیژنه‌یه‌كی دروست كردووه بۆ هه‌ڵبژاردنی كارمه‌ندانی گونجاو بۆ سه‌ر سندووق و دوای پێشكه‌شكردنی داواكاری پاڵفته‌یان ده‌كات و هه‌ڵیان ده‌بژێرێت.
وته‌بێژی كۆمسیۆن ڕاشیگه‌یاند، پێشكه‌شكردنی داواكاری بۆ كارمه‌ندی رۆژی ده‌نگدان بۆ ده‌رچووانی دانه‌مه‌زراو و خوێندكارانی زانكۆ و كارمه‌ندانی فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت و خاوه‌ن بڕوانامه باڵاكانیش ده‌بێت.
بڕیاره له 11ی مانگی 11ی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه بچێـت و كۆمسیۆنیش جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان به‌باشی به‌ڕێوه ده‌چن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە