1 کاتژمێر پێش ئێستا
121 جار خوێنراوەتەوە
سودانی داوای پێكهێنانی هاوپهیمانییهك بۆ ڕاگرتنی جهنگ دهكات
پهیام:
سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەکی دیبلۆماسی بە بەشداریی وڵاتانی ناوچەکە و وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا دەکات، بە ئامانجی "ڕاگرتنی دەستبەجێی جەنگ".
لە میانەى بەشداریکردنیدا لە کۆنگرەیەکدا بەشێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس، کە سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەورووپا و سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا دەربارەی پەرەسەندنە هەرێمییەکانی ئێستا ڕێکیان خستبوو. محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەرکۆنەی ئەو هێرشانەی کرد کە کراونەتە سەر خاکی عێراق و وتیشی "هەڵوێستی عێراق جێگیرە لە ڕەتکردنەوەی بەکارهێنانی خاک یان ئاسمانی بۆ هێرشکردن یان ئەنجامدانی چالاکییە سەربازییەکان دژی وڵاتانی دراوسێ".
محەمەد شیاع سوودانی ڕاشیگەیاند "جەخت لەسەر پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان دەکەینەوە. بە توندی ئیدانەی بەئامانجگرتنی مەدەنییەکان، دامەزراوە مەدەنی و نەوتی و ئەتۆمییەکان لە ئێران دەکەین".
سەرۆکوەزیرانی عێراق داواى کرد هاوپەیمانێتییەکی دیبلۆماسی بە بەشداریی وڵاتانی ناوچەکە و وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا، بە ئامانجی "ڕاگرتنی دەستبەجێی جەنگ" پێک بهێنرێت. ڕاشیگەیاند "پێویستە کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارێک بۆ ڕاگرتنی جەنگ دەربکات، ئەنجوومەنی ئاسایشیش ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی خۆی بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی جێبەجێ بکات"
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە