07/06/2025 423 جار خوێنراوەتەوە

کریستیانۆ بە مەرج ئامۆژگاری لامین یەماڵ دەکات

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی ئاشکرای دەکات، لە جامی جیهانی یانەکان یاریی بۆ هیچ یانەیەک ناکات و هاوکات بە مەرج ئامادەیە ئامۆژگاری لامین یەماڵ بکات.

 لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکەیان بەرانبەر ئیسپانیا لە یاری کۆتایی نەیشنسلیگ، سەرەتا کریستیانۆ ڕایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی گرێبەست و پێشنیاری زۆری بۆ کراوە بەڵام بڕیاریداوە بەشداری جامی جیهانی یانەکان نەکات و پەیوەندی بە هیچ کام لە یانە بەشداربووەکانەوە نەکات.

دواتر پرسیار لە ئەستێرە پۆرتوگالییەکە کرا کە ئامۆژگاری بۆ لامین یەماڵ چییە، لە وەڵامدا دۆن وتی: هەرکەسێک ئامۆژگاری منی بوێت بە شێوەیەکی تایبەت و ڕووبەڕوو ئامۆژگاری دەکەم نەک لەبەردەم خەڵکدا.

لە بەردەوامی قسەکانیدا کریستیانۆ سەربارەت بە یارییەکەیان وتی: ئەم نەوە نوێیەی ئیسپانیا کە دێتە پێشەوە زۆر بەهێزە، تەنانەت ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا کارێکی نایاب دەکات، ئیسپانیا ڕکابەرێکی زۆر بەهێز و سەختە.

لە کۆتایدا لە بارەی خەڵاتی باڵۆندۆرەوە کریستیانۆ دەڵێت: پێم وایە خەڵاتە تاکەکەسییەکان بەشێک لە مانای ڕاستەقینەی خۆیان لەدەستداوە، هیچ پێوەرێکی ڕوون نییە کە بڵێین یاریزانێک شایەنی خەڵاتەکەیە، لە ڕوانگەی منەوە ئەو یاریزانەی چامپیۆنسلیگ دەباتەوە لە بردنەوەی باڵۆندۆر نزیکترە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 3 هەفتە

    ڤینیسیۆس یاریزانێکی بەرشەلۆنە و یاریزانێکی لیڤەرپووڵ وەک دوو نزیکترین هاوڕێی ئاشکرا دەکات

  • پێش 4 هەفتە

    پەیوەندیکردنی هێرشبەرێکی گەورە بە بەرشەلۆنەوە یەکلا کرایەوە

  • پێش 4 هەفتە

    دەیڤد ئانچلۆتی هۆکاری سەرکەوتوو نەبوونی ئالۆنسۆ ئاشکرا دەکات

  • پێش 4 هەفتە

    مانەوەی دیبالا لە ڕۆما پەیوەستە بە مەرجێکی قورسەوە

  • 07/02/2026

    ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت مێژوو دژی بەرشەلۆنە دووبارە بکاتەوە

  • 05/02/2026

    سەرۆکی ئەتلەتیکۆ مەدرید چارەنووسی سیمۆنی یەکلا کردەوە

  • 03/02/2026

    هۆکاری ئەنجامنەدانی گرێبەست لە لایەن ڕیاڵ مەدریدەوە ئاشکرا دەبێت

  • 31/01/2026

    دادگا داوایەکی ڕیاڵ مەدریدی ڕەت کردەوە و لاپۆرتاش هاتە دەنگ

سەرەتا