پێش 1 هەفتە
166 جار خوێنراوەتەوە
ڕووسیا: 61 درۆنی ئۆكرانیمان خستهخوارهوه
پهیام
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا رایگهیاند 61 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانی لە ڕۆژئاوای ڕووسیا خراوەتە خوارەوە.
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا خستنەخوارەوەی 61 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانی لە ناوچەکانی برایانسک، بێلگۆرۆد، کالوگا، تولا، ئۆریۆل، کورسک و مۆسکۆ و هەروەها کۆماری کریمیا لە باشووری ڕۆژئاوای وڵاتەکەی ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەکە هاتووە: "بەرگرییە ئاسمانییەکانمان شەوی ڕابردوو و تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ 61 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانییان لە ناوچەکانی برایانسک، بێلگۆرۆد، کالوگا، تولا، ئۆریۆل، کورسک و مۆسکۆ و کۆماری کرمی دەستنیشانکرد و خستیانە خوارەوە".
ماوەیەکی کەم لەمەوبەر سێرگی سۆبیانین سەرۆکی شارەوانی مۆسکۆ ڕایگەیاند کە بەرگری ئاسمانی نۆ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینییان لەناوبردووە کە مۆسکۆ و دەوروبەرییان کردە ئامانج.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە