2 رۆژ پێش ئێستا
159 جار خوێنراوەتەوە
تڕه‌مپ په‌یوه‌ندی به‌نه‌ته‌نیاهو كردووه و داوای ئاگربه‌ستی لێكردووه
سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵ ئاشكرای كرد كه دۆناڵد تڕه‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا داوای له بنیامین نه‌ته‌نیاهو سه‌رۆكوه‌زیرانی قه‌واره‌ی زایۆنی كردووه كۆتایی به جه‌نگی سه‌ر غه‌ززه بهێنێت.
كه‌ناڵی 12ی زایۆنی له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ڕایگه‌یاند: له‌و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌ی دوێنێ له نێوان دۆناڵد تڕه‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و بنیامین نه‌ته‌نیاهو سه‌رۆكوه‌زیرانی قه‌واره‌ی زایۆنی ئه‌نجام دراوه، سه‌رۆكی ئه‌مریكا داوای له نه‌ته‌نیاهو كردووه كۆتایی به جه‌نگی غه‌ززه بهێنێت به هه‌ر جۆرێك بێت، نه‌ك ته‌نیا له ڕێی پێشنیازه‌كه‌ی ستیڤ وتیكۆف نێرده‌ی ئه‌مریكا.
به پێی ئه‌و سه‌رچاوه تره‌مپ به نه‌ته‌نیاهووی ڕاگه‌یاندووه كه كۆتایی هێنان به جه‌نگی سه‌ر غه‌ززه ده‌بێته هۆی به‌ره‌وپێشچوونی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بنیامین نه‌ته‌نیاهوو سه‌رۆكوه‌زرانی قه‌واره‌ی زایۆنی ڕایگه‌یاند گفتوگۆكان له باره‌ی گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن بۆ ئاڵوگۆری دیله‌كان به‌ره‌وپێشچوونی باشی به‌خۆوه بنیوه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌م نزیكانه بگه‌نه ئه‌نجام.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە