3 رۆژ پێش ئێستا 143 جار خوێنراوەتەوە

ڕیاڵ مەدرید هاواری لێ هەڵساوە و داوای دواخستنی یەکەم یاریی لالیگا دەکات

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی داوای لە ڕێکخراوی لالیگا کردووە یەکەم یاریی وەرزی نوێی لالیگای بۆ دوابخرێت.

 ڕۆژنامەی کادینا کۆپی ئاشکرای دەکات، یانەی ڕیاڵ مەدرید داوای لە لالیگا کردووە یاریی یەکەمی خولی ئیسپانی بەرانبەر ئۆساسۆنا دوابخات کە بڕیارە 19ی مانگی هەشت ئەنجام بدرێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، هۆکاری پشت ئەم داوایە، نەبوونی کاتە بۆ ئەوەی یاریزانەکان پشوو بدەن و ئامادەکاری بکەن بۆ وەرزی نوێ، بەهۆی بەشداریکردنی تیپەکە لە جامی جیهانی یانەکان کە ئێستا لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، یانەی ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ یانەی ئۆساسۆنا و یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا گەیشتووەتە ڕێککەوتنێکی سەرەتایی بۆ دواخستنی یارییەکە و ئەنجامدانی یارییەکە لە 29ی مانگی10ی ئەمساڵ و ئێستا چاوەڕێی ڕەزامەندی لالیگا دەکەن.

دواتر خافێر تیباس سەرۆکی لالیگا ڕەخنەی لە خواستی یانەی ڕیاڵ مەدرید گرت بۆ دواخستنی یەکەمی یارییەکەی لالیگا، بەڵام تاکو ئێستا وەڵامی فەرمی مێرنگی نەدراوەتەوە و ڕێکخراوەکە لێکۆڵینەوەی خۆی دەکات و دواتر وەڵام دەداتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    پیرێز بە جیا لەگەڵ ئالۆنسۆ و دواتر لەگەڵ یاریزانەکان کۆ دەبێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لالیگا وەڵامی داواکەی ڕیاڵ مەدریدی بۆ دواخستنی یاریی یەکەم دایەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کرووس: هەرگیز یاریزانێکی وەک لامین یەماڵم نەبینیوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکی لالیگا دژی بەرشەلۆنە زانیاری بە بیلباو داوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لویس دیاز دەرگا بە ڕووی بەرشەلۆنەدا دەکاتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید هاواری لێ هەڵساوە و داوای دواخستنی یەکەم یاریی لالیگا دەکات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆسمین سەبارەت بە داهاتووی بڕیارە قورسەکەی داوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    هۆشدارییەکی توند و یەکلاکەرەوە لە مارێسکای ڕاهێنەرەوە بۆ یاریزانەکانی چێڵسی

سەرەتا