24 کاتژمێر پێش ئێستا
148 جار خوێنراوەتەوە
ئۆسمین سەبارەت بە داهاتووی بڕیارە قورسەکەی داوە
پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب
ڤیکیۆر ئۆسمینی نەیجیری و هێرشبەری ناپۆلی
بڕیاریداوە بۆ هەمیشەیی پەیوەندی بە گەلەتەسەرایەوە بکات.
وەرزی رابردوو هێرشبەرەکە ماوەی یاریکردنی
بە خواستن لە یانە تورکییەکە بەسەر برد.
لە نوێترین هەواڵەکاندا، ڕۆژنامەی کۆرێری
دیلۆ سپۆڕت ئاشکرای کردووە، ئۆسمین بڕیاری خۆیداوە کە پەیوەندی بە گەلەتەسەرای
تورکییەوە بکات.
سەرچاوەکە ئاماژە بەوەش دەدات، ئۆسمین
ئۆفەرێکی گەورەی یانەی هیلالی بە ساڵانەی 40 ملیۆن یۆرۆ چەند جارێک ڕەت کردووەتەوە
و پێی باشترە لە ئەورووپا درێژە بە یاریکردن بدات.
کۆرێرێ ئەوەش دەخاتەڕوو، گەلەتەسەرای
ئامادەیە ساڵانە 16 ملیۆن یۆرۆ بە هێرشبەرەکە بدات و بە ڕێژەیەکی زۆریش ڕازیبووە.
لە کۆتایدا ڕۆژنامەکە ڕایگەیاندووە، لە
ئیستادا گەلەتەسەرای 50 بۆ 60 ملیۆن یۆرۆی پێشکەشی ناپۆلی کردووە، بەڵام یانە
ئیتالییەکە سوورە لەسەر ئەوەی هەر یانەیەک ئۆسمینی بوێت پێویستە مەرجی
هەڵوەشاندنەوەی بۆندەکەی بدات کە 75 ملیۆن یۆرۆیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە