2 رۆژ پێش ئێستا
156 جار خوێنراوەتەوە
لویس دیاز دەرگا بە ڕووی بەرشەلۆنەدا دەکاتەوە
پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب
لویس دیازی کۆڵۆمبی و هێرشبەری یانەی لیڤەرپووڵ ئاشکرای
کرد، هەموو بژاردەکانی بەردەمی لەبەرچاو دەگرێت.
لە ئێستادا ناوی ئەو هێرشبەرە پەیوەست کراوە بە
بەرشەلۆنەوە، ئەمە جگە لە هەوڵەکانی بایرن میونخ بۆ گواستنەوەی.
لە گرتە ڤیدیۆیەکدا دیاز وەڵامی دەنگۆکانی لەسەر
داهاتووی دایەوە بە تایبەتی پرسیاری چوونی بۆ بەرشەلۆنە لێکرا و ڕایگەیاند، لە
ئێستا لەگەڵ لیڤەرپووڵ بۆ مانەوە و لەگەڵ هەموو ئەو یانانەی ئارەزووی گواستنەوەی
دەکەن لە گفتوگۆدایە.
لویس ئاماژە بەوەش دەکات، لەو شوێنەی ئێستای ئارام و دڵخۆشە
و هەوڵدەدات لە قۆناغی داهاتوودا باشترین بڕیار سەبارەت بە ژیانی وەرزشیی خۆی بدات.
دیازی تەمەن 28 ساڵ لە زستانی 2022 لە یانەی پۆرتۆی
پورتوگالییەوە بە بڕی 54 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لیڤەرپووڵەوە کرووە لەو ماوەیەدا
148 یاری کردووە و بەشداری 64 گۆڵی کردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە