2 رۆژ پێش ئێستا
177 جار خوێنراوەتەوە
سەرۆکی لالیگا دژی بەرشەلۆنە زانیاری بە بیلباو داوە
پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب
هۆکاری شکستهێنانی گواستنەوەی نیکۆ ویلیامزی هێرشبەری
ئەتلەتیک بیلباو بۆ بەرشەلۆنە ئاشکرا دەبێت.
پاش ئەوەی یاریزانەکە جارێکی دیکە بلاوگرانای بێهیوا کرد
و بۆندەکەی لەگەڵ بیلباو نوێ کردەوە، میدیاکانی ئیسپانیا هۆکاری شکستهێنانی بۆ
بەرشەلۆنە بڵاو کردەوە.
بەپێی زانیارییەکان بێت تێباسی سەرۆکی ڕێکخراوی لالیگا و
سەرۆکی بیلباو کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامداوە و تیایدا تێباس داتای داراییەکانی
بەرشەی خستووەتە بەردەم سەرۆکی بیلباو کە هیچ گرەنتییەک بۆ تۆمارکردنی ناوی
یاریزانی نوێ نەبووە.
هاوکات باس لەوەش کراوە، ئەم زانیارییە لە لایەن سەرۆکی
بیلباوەوە بۆ ویلیامز و خێزانەکەی نێردراوە و ئەوەش وایکردووە گرێبەستەکە بۆ
بەرشەلۆنە شکست بهێنێت.
لە کۆتایدا ئەوەش ڕوون کراوەتەوە، لە ماوەی ڕابردووش
بریکارەکەی ویلیامز داوای لە بەرشەلۆنەوە کردبوو، گرەنتی تۆمارکردنی ناوی ویلیامز
بکەن، بەڵام ڕەتیان کردبووەوە و دواتر تێباس داتاکەی داوەتە ئەتلەتیک و بە هۆکاری
داڕمانی گرێبەستەکە دادەنرێت و ئەگەر بێتوو زانیارییەکە پشتڕاست بکرێتەوە ئەوا
تێباس ڕووبەڕووی سزا و دوورخستنەوە دەبێتەوە و ڕەنگە یانە کەتەلۆنییەکە ڕێکاری
یاسایی بگرێتە بەر.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە