13/07/2025 151 جار خوێنراوەتەوە

مەسعود بارزانى و بافڵ تاڵەبانى لە پیرمام کۆدەبنەوە

پەیام

سبەی دووشەممە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٥، کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە پیرمام بەڕێوەبچێت.

بەپێی زانیارییەکان کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان مەسعود بارزانی و سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بافڵ تاڵەبانی بەڕێوەدەچێت و تێیدا گفتوگۆ لەسەر چەند تەوەرێک دەکرێت.

ئەوەی زانراوە، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە، بریتییە لە یەکھەڵوێستی لە بەغدا، پرسی پێکھێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و کێشەی مووچە و ھەناردە کردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان.

ئەمە لە کاتێکدایە کە دوایین کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان مەسعود بارزانی و سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بافڵ تاڵەبانی لە ٤ی ئابی ٢٠٢٢ بەڕێوەچوو.

ھاوکات دوایینجار مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ٢٨ی نیسانی ئەمساڵ و دواتر شاندی دانوستاکاری ھەردوولا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێم لە ٢١ی ئایار کۆببوونەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    دهۆك.. گۆڕستانێك دۆزرایەوە، كە مێژووەكەی بۆ 2300 پێش ئێستا دەگەڕێتەوە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە 20 رۆژدا نزیکەى 32 هەزار کەس ناویان بۆ حەجی 2026 تۆمارکردووە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەسوکارى قوربانییانى ئاگرەکەى پێنجوێن لە دابیننەکردنى ئامێرى پێویست بۆ نەخۆشخانە حکومییەکان نیگەرانن

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئۆکرانیا: لەبارەى ڕووداوەکەى لالەزار لە سلێمانى مەشقمان بە هیچ هێزێك نەكردووە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوهەوای 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێم

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاش دوو رۆژى دیکە تۆمارکردنى فۆڕمی ئەلیكترۆنیی خۆراك دەبێت بە پارە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    چۆمان.. بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەر (ﷺ) دیدارێكی زانستی بەڕێوەچوو

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هاووڵاتییان: کۆبوونەوە و کۆنەبوونەوەى حکومەتى ماوەبەسەرچوو هیچ سوودێکى نییە

سەرەتا