10 کاتژمێر پێش ئێستا
159 جار خوێنراوەتەوە
هێرشكرایه سهر دوو كێڵگهی دیكهی نهوت له ههرێمی كوردستان
پهیام
هێرشكرایه سهر دوو كێڵگهی دیكهی نهوت له سنووری پارتی دیموكرات و دژه تیرۆری ئهو حزبهش پشتڕاستی دهكاتهوه و رایگهیاندووه، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر سێ کێڵگەی نەوتی لە سنووری زاخۆ و دهۆک.
دژە تیرۆری پارتی بڵاویكردوهتهوه، "بەگوێرەی زانیارییەکانی دژە تیرۆری کوردستان، بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کاژێرەکانی 6:00 و 6:15، لە رێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتیی DNO لە پێشخابوور لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ".
هەروەها راشگهیهنراوه ، "لە سهعات 7:00 لە رێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتیی DNO لە تاوکێ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ".
بەپێی زانیارییەکانی دژە تیرۆر، "جگە لە زیانی مادیی کە بەر کێڵگەکان کەوتوون، هێرشەکان زیانی گیانییان نەبووە".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە