8 کاتژمێر پێش ئێستا
151 جار خوێنراوەتەوە
نهتهوهیەکگرتووەکان ئیدانەی هێرشەکان بۆ سەر سووریا دهكات
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گوتێرێس ئیدانەی پەرەسەندنی هێرشەکانی قهوارهی زایۆنی بۆ سەر سوەیدا، دەرعا و دیمەشق'ی پایتەختی سووریای کرد.
وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان، ستیفان دوجاریک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕۆژانەی خۆیدا لەبارەی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە قسەی بۆ میدیاکاران کرد و ڕایگەیاند، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گوتێرێس ئیدانەی پەرەسەندنی هێرشەکانی قهوارهی زایۆنی بۆ سەر سوەیدا، دەرعا و دیمەشق'ی پایتەختی سووریای کردووە.
ستیفان دوجاریک وێڕای ئاماژەدان بە کۆکردنەوەی هێزی زیاتر لە لایەن قهوارهی زایۆنی ـیهوه لە بەرزاییەکانی گوڵان، جەختی لەوە کردەوە کە گوتێرێس لەم بارەیەوە کاردانەوەی نیشان داوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە