11 کاتژمێر پێش ئێستا
122 جار خوێنراوەتەوە
عێراق.. به‌هۆی ئاگره‌كه‌ی شاری كوت زیاتر له 100 كه‌س بوونه قوربانی
به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له بازاڕێكی شاری كوت ناوه‌ندی پارێزگای شاری واست له باشووری عێراق، زیاترله 100 كه‌س بوونه قوربانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقیش وه‌زیری ناوخۆ بۆ لێكۆڵینه‌وه ڕه‌وانه ده‌كات.
شه‌وی ڕابردوو ئاگرێكی گه‌وره له بازاڕێكی گه‌وره‌ی شاره‌كه به ناوی هایبه‌ر ماركێت كه‌وتووه‌ته‌وه، كه له شه‌ش نهۆم پێكهاتووه و ئاگره‌كه سه‌ره‌تا له نهۆمی یه‌كه‌م كه‌وتووه‌ته‌وه و ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه بۆ باڵه‌خانه‌كانی دیكه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ڕایگه‌یاند به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌وه 61 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 45 كه‌سیش بریندار بوون، تیمه‌كانیش بۆ گه‌ڕان به‌دوای قوربانیانی دیكه له گه‌ڕاندان.
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق فه‌رمانیدا به وه‌زیری ناوخۆ بۆ سه‌ردانی شوێنه‌كه و ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له ڕووداوه‌كه، هه‌روه‌ها فه‌رمانی كرد كه تیمی ته‌ندروستی ڕه‌وانه‌ی ئه‌و كوت بكرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی برینداره‌كان.
له‌دوای كۆنتڕۆڵ كردنی ئاگره‌كه، هێزه ئه‌منیه‌كان ئابَڵوقه‌ی شوێنه‌كه‌یانداوه وتیمه‌كانی به‌ڵگه‌ی تاوان ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه بۆ زانینی هۆكاری ئاگره‌كه.
محه‌مه‌د میاحی سه‌رۆكی حكومه‌تی خۆجێیی شاری كوت سێ ڕۆژ ماته‌مینی ڕاگه‌یاند و وتیشی: سكاڵای یاساییان له‌سه‌ر خاوه‌نی باڵه‌خانه‌كه و مۆڵه‌كه و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ڕووداوه‌كه‌وه هه‌یه تۆمار ده‌كه‌ین، وتیشی: له ماوه‌ی 48 كاتژمێرشدا ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ ڕای گشتی بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە