7 کاتژمێر پێش ئێستا
174 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌حمه‌د شه‌رع: ئێمه له شه‌ڕ ناترسین؛ به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندی سوریامان پاراستووه
په‌یام
ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی سووریا ڕایگه‌یاند: له نێوان بژارده‌ی جه‌نگ له گه‌ڵ ئیسڕائیل و ڕێگه‌دان به‌وه‌ی شێخه‌كانی دروز له ناوخۆیاندا ڕێككه‌وتن بكه‌ن، به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتیمانمان هه‌ڵبژارد.
له‌دوای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له سوده‌یدا و كشانه‌وه‌ی سوپای سووریا له‌و پارێزگایه، ئه‌حمه‌د شه‌رع ڕایگه‌یاند: ئیسڕائیل هه‌وڵیدا ڕێككه‌وتنه‌كه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه ئه‌گه‌ر نێوه‌ندگیری ئه‌مریكی و عه‌ره‌بی و توركی نه‌بوایه.
شه‌رع وتیشی: ئیسڕائیل له‌دوای ڕوخانی ڕژێمی پێشوو ده‌یه‌وێت گه‌له‌كه‌مان لێك هه‌ڵوه‌شێنێت، به‌ڵام ڕێگه به چاوچنۆكی كه‌سانی دیكه له‌سه‌ر خاكه‌كه‌مان ناده‌ین و شكۆ بۆ وڵاته‌كه‌مان ده‌گێڕینه‌وه.
سه‌باره‌ت به هێرشه‌كانی قه‌واره‌ی زایۆنی جه‌ختی كرده‌وه به‌رژه‌وه‌ندی نیشتیمانیان هه‌ڵبژاردووه له نێوان جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌واره‌یه و ڕێگه‌دان به شێخه‌كانی دروز خۆیان ڕێكه‌وتن بكه‌ن، ئاماژه‌شی كرد كه به‌شێك له هۆزه‌كانی دروزیان ڕاسپاردووه ئاسایش بگێڕنه‌وه بۆ سوده‌یدا.
سه‌رۆكی سووریا ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه له جه‌نگ ناترسن به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لیان پێشخستووه و حكومه‌تی سووریا به‌دام و ده‌زگاكانیه‌وه ده‌ستوه‌ردانی كرد بۆ ڕێگری له‌و جه‌نگه نێوخۆییه‌ی له سوه‌یدا ڕوویدا و سه‌ركه‌وتووش بوون له گێڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە