6 کاتژمێر پێش ئێستا
109 جار خوێنراوەتەوە
ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید سێ مەرجی سەرەکییان بۆ کڕینی ڕۆدری داناوە
پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب
لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی گواستنەوەی هاوینە، بازاڕی وەرزشی
ئەورووپا بە هەواڵی گواستنەوەی ڕۆدری، یاریزانی ناوەندی مانچستەر سیتی بۆ یانەی ڕیال
مەدرید دەکوڵێت.
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا ئاشکرای دەکەن، ئیدارەی
یانەی شاهانە سێ مەرجی سەرەکییان بۆ کڕینی ئەم یاریزانە داناوە.
مەرجی یەکەم ڕەزامەندی مۆرینیۆیە و دەبێت ڕازی بێت لەسەر
کڕینی ڕۆدری، بەڵام بڕیاری کۆتایی لە دەست ئیدارەی یانەکە دەبێت.
مەرجی دووەم نرخی گونجاوە بۆ ڕیاڵ مەدرید، چونکە ئامادە
نین پارەیەکی خەیاڵی خەرج بکەن و ڕیاڵ تەنیا بڕی 40 بۆ 42 ملیۆن یۆرۆیان داناوە،
چونکە پێیان وایە ڕۆدری تەمەنی گەیشتووەتە 30 ساڵ و گرێبەستەکەشی لە 2027 تەواو دەبێت،
بۆیە نرخەکەی لەوە زیاتر نییە.
مەرجی سێیەم ئاستی ڕۆدری دەبێت لە مۆندیال، یانە ئیسپانییەکە
چاودێری ئاستی ڕۆدری دەکات لە جامی جیهانی داهاتوو و ئەگەر نەتوانێت ئاستێکی بەرز
پێشکەش بکات، ڕەنگە ڕیاڵ مەدرید لە کڕینی پاشگەز ببێتەوە.
لە کۆتایدا باس لەوە کراوە، کێشەی پێکان و جێگرەوەکان ڕیاڵ
مەدریدیان کەمێک دودڵ کردووە لە باری جەستەیی ڕۆدری بەهۆی ئەو پێکانانەی لەم ساڵانەی
دواییدا تووشی بووە، بۆیە مۆرینیۆ وەک بژاردەی دووەم، چاوی بڕیوەتە مۆرتن هیولماندی
یاریزانی سپۆرتینگ لیشبۆنە بۆ ئەو شوێنەی یاریگا.
جگە لە هێڵی ناوەند، مۆرینیۆ دەیەوێت کێشەی باڵی ڕاستی بەرگریش
چارەسەر بکات و دالۆت، یاریزانی مانچستەر یونایتد، بژاردەی دڵخوازی مۆرینیۆیە و دەیەوێت
بیهێنێتە سانتیاگۆ بێرنابیۆ، چونکە پێشتر پێکەوە کاریان کردووە. لە هەمان کاتدا، پیدرۆ
پۆرۆی یاریزانی تۆتێنهام وەک بژاردەیەکی دیکە ناوی دەهێنرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە