12/05/2026 711 جار خوێنراوەتەوە

چەند هۆکارێک سەبری ڕیاڵ مەدریدی بەرانبەر مباپێ نەهێشتووە

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

تووڕەیی لە نێو ڕیاڵ مەدرید گەیشتووەتە لووتکە و چەندین هۆکار سەبری یانەکەی بەرانبەر مباپێ کۆتایی پێهێناوە.

 ڕۆژنامەی ئەی بی سی بڵاوی کردەوە، شەپۆلێکی گەورەی تووڕەیی لە ناو یانەی ڕیاڵ مەدریددا دروست بووە بەهۆی مباپێ، دوای ئەوەی ئاستی ئەم ئەستێرە فەڕەنسییە لە نیوەی دووەمی ئەم وەرزەدا بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و سەبری کارگێڕی یانەکەش بەرانبەر کیلیان بەرەو تەواوبوون دەچێت ئەمەش بۆ پێنج هۆکار دەگەڕێتەوە.

هۆکاری یەکەمی دابەزینی ئاستی مباپێ بۆ ڕۆیشتنی ئالۆنسۆ دەگەڕێتەوە، چونکە هێرشبەرەکە پێی وابووە گونجاوترین ڕاهێنەرە بۆ شوێنەکەی ئانچلۆتی و شەش مانگی کەمی پێدراوە تاکو پڕۆژەکەی جێبەجێ بکات، لەگەڵ ئەوەشدا ڤینسیۆس و بێلینگهام لەگەڵ مانەوەی ئالۆنسۆدا نەبوون.

ڕۆژنامەکە ئاماژە بەوەش دەکات، هەڵەی پزیشکی هۆکارێکی دیکەیە بۆ ئەوەی مباپێ متمانەی بە تیپەکە نەماوە، بە تایبەتی دوای ئەوەی لە مانگی 12 ڕوویدا هەڵەیەکی پزیشکی لە دەستنیشانکردنی پێکانەکەی مباپێدا هەبوو پزیشکان پێکانەکەیان لە قاچی ڕاستی دەستنیشان کردبوو لەکاتێکدا قاچی چەپی بوو، ئەم هەڵەیە متمانەی یاریزانەکەشی بە دەستەی پزیشکی یانەکە لەناو برد.

هۆکاری سێیەمی تووڕەیی ڕیاڵ مەدرید بەرانبەر مباپێ بۆ گەشتەکەی بۆ ئیتاڵیا دەگەڕێتەوە، چونکە لەکاتی چارەسەری پێکانەکەیدا بووە و بەرانبەر تیپەکە بێباک بووە و 12 خولەک پێش یارییەکەی ئیسپانیۆل گەڕاوەتەوە مەدرید.

هاوکات تووڕەییەکە زیاتر بوو کاتێک مباپێ ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاوکردەوە کە بە توندی پێدەکەنێت لە کاتی شەڕێکی قورس لە نێوان هاوڕێکانی ڤاڵڤێردی و چوامینی)، کە تێیدا ڤاڵڤێردی ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا و هەروەها مباپێ ڕاستەوخۆ پێش یاری کلاسیکۆ لە بەشێکی مەشقەکان کشایەوە و ئامادە نەبوو لەگەڵ تیپەکە گەشت بکات بۆ بەرشەلۆنە، هەر ئەمەش تووڕەیی یانەکەی گەیاندووەتە لووتکە بەرانبەر هێرشبەرەکەیان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    دیشامپ لە بارەی یارییەکەی عێراقەوە هۆشداری تووند بە یاریزانەکانی دەدات

  • پێش 1 هەفتە

    جولیان ئالڤارێز بڕیاریی کۆتایی خۆیداوە

  • پێش 2 هەفتە

    کریستیانۆ بۆ مۆندیال هەڕەشە دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    وادەی ناساندنی مۆرینیۆ و پلانی هاوینەی ئاشکرا دەبێت

  • پێش 2 هەفتە

    هەشت برا کە لە مێژووی جامی جیهانیدا تۆڕی گۆڵیان هەژاندووە

  • پێش 3 هەفتە

    بەرشەلۆنە گرێبەستکردنی لەگەڵ هێرشبەرێکی گەورە ڕەت کردووەتەوە

  • پێش 3 هەفتە

    بەرشەلۆنە جێگرەوەی هانسی فلیکی دەستنیشان کردووە

  • پێش 3 هەفتە

    گابرێل سوپاسی هاندەرانی ئارسیناڵ و هاوتیمەکانی دەکات

سەرەتا