5 کاتژمێر پێش ئێستا
178 جار خوێنراوەتەوە
کومان: دەتوانین لە هەموو هەڵبژاردەیەک ببەینەوە
پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها
ڕۆناڵد کومانی ڕاهێنەری هۆڵەندا بە لێدوانێکی
بوێر متمانەی خۆی بۆ مۆندیال ڕاگەیاند و جەختی کردەوە کە گەلی هۆڵەندا خاوەن عەقڵییەتێکی
نەرێنین بەرانبەر هەڵبژاردەکەیان.
ڕۆناڵد کومان لە لێدوانێکی نوێدا دەربارەی
مۆندیالی 2026 وتی: ئێمە دەتوانین لە هەموو هەڵبژاردەیەک ببەینەوە لە مۆندیالدا، بەڵام
هەموو هەڵبژاردەیەک ناتوانێت لە ئێمە بباتەوە
کومان جەختی لە هێزی تیپەکەی کردەوە، بەڵام
لە هەمان کاتدا ڕەخنەی لە عەقڵییەتی هاونیشتمانییەکانی گرت و ڕایگەیاند: زۆربەی
کات کەشێکی ئەرێنی لە هۆڵەندا بوونی نییە، ئێمە کەسانێکی نەرێنین و خاوەن عەقڵییەتێکی
نەرێنین بەرانبەر بە تیپەکەمان.
هەلبژاردەی پرتەقاڵەکان لە قۆناغی
کۆمەڵەکانی مۆندیال ڕووبەڕووی هەڵبژاردەکانی سوید و یابان و تونس دەبێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە