پێش 4 هەفتە 864 جار خوێنراوەتەوە

کێشەکانی میلان قوڵتر بوونەتەوە و ئالێگری و ئیبراهیمۆڤیچ پەیوەندییان نەماوە

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

ماسیمیلیانۆ ئالێگری بەهۆی کێشەکانی لەگەڵ ئیبراهیمۆڤیچ، بیر لە جێهێشتنی ئەیسی میلان دەکاتەوە.

 ڕۆژنامەی کۆرێری دیلۆ سپۆڕت بڵاوی کردەوە، ئالێگری بیر لەوە دەکاتەو ەکۆتایی ئەم وەرزە واز لە ڕاهێنەرایەتی ڕۆسۆنێری بهێنێت ئەوەش دوای تێکچوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیبراهیمۆڤیچی ڕاوێژکاری باڵای یانەکە.

سەرچاوەکە ئاماژە بەوەش دەکات، گرژییەکانی نێوان ئالێگری و ئیبراهیمۆڤیچ دوای شکستی تیپەکە بەرانبەر ناپۆلی زیاتر تەشەنەی سەندووە و هۆکارەشی لەسەر هەڵبژاردنی گۆڵپارێزی سێیەم بووە بۆ وەرزی داهاتوو و ئەم کێشانەش ڕاستەوخۆ لە ئەنجامەکانی ئەم دواییەی یانەکە ڕەنگی داوەتەوە.

ڕۆژنامەکە زیاتر ڕوونی دەکاتەوە و ڕایگەیاندووە، ئیبراهیمۆڤیچ زۆر دەستوەردان لە کارەکانی ئالێگری دەکات و ئەوەش تەواو ڕاهێنەرەکەی بێزار کردووە، بە تایبەتی کە ئیبرا قسەی لەگەڵ لیاو و فۆفانا کردووە بۆ ئەوەی ئامۆژگاری تەکتیکیان پێ بدات و ئەوەش وایکردووە هیچ لایەک لە ئالێگری و ئیبراهیمۆڤیچ قسە لەگەڵ یەکدی نەکەن و چارەنووسی میلان بۆ گەیشتن بە چامپیۆنسلیگ یان نەگەیشتنی داهاتووی ئالێگری ڕوون دەکاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە گرێبەستکردنی لەگەڵ هێرشبەرێکی گەورە ڕەت کردووەتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە جێگرەوەی هانسی فلیکی دەستنیشان کردووە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    گابرێل سوپاسی هاندەرانی ئارسیناڵ و هاوتیمەکانی دەکات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    پێرێز وادەی ڕاگەیاندنی ڕاهێنەر و یەکەم گرێبەست دیاری دەکات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    حەبیب نورمحمەدۆڤ ئەزموونی حەجکردنی دەگێڕێتەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکی ئەتلەتیکۆ وەڵامی دەنگۆکانی سەبارەت بە ئالڤارێز دایەوە

  • پێش 2 هەفتە

    هۆکارەکانی دەستکراوەیی بەرشەلۆنە لە گواستنەوەی یاریزان ئاشکرا دەبێت

  • پێش 2 هەفتە

    پێنچ یاریزان ململانێی باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی لالیگا دەکەن

سەرەتا